لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتیسەرۆکایەتی زانکۆمان
بە چاودێری بەڕێز “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى ٢٠٢٦/٢/١٦ بە هەماهەنگی بەشی کیمیای کۆلێژی زانست سیمپۆزیۆمی "سهلامهتی و ئاسایشی كیمیایی له تاقیگهكانی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان، ئالهنگارییهكان و چارهسهرییهكان" ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی ئەم سیمپۆزیۆمەدا، پانێڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو کە تێیدا جەخت لەسەر چەندین تەوەر و خاڵی سەرەکی و ستراتیژی کرایەوە سەبارەت بە پاراستنی ژینگەی تاقیگەکان و پەرەپێدانی سیستەمی ئاسایشی کیمیایی.
ئامادەبووان و پسپۆڕان تاووتوێی ئەو ئاستەنگانەیان کرد کە ڕووبەڕووی تاقیگە زانستییەکان دەبنەوە و کۆمەڵێک پێشنیار و چارەسەری زانستییان بۆ باشترکردنی دۆخی سەلامەتی لە زانکۆکانی هەرێم پێشکەش کرد.