ۆرکشۆپێک لەبارەی (هۆشیاری و ڕوبەڕوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و کۆچی نایاسایی ولێکەوتەکانی) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو بەڕێوەچوو ڕێکەوتى ٢٠٢٦/٢/١١ ڕۆژى چوارشەممە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی زانکۆی سەڵاحەدین و بەهەماهەنگی هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژى ناوبراو و سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر، ۆرکشۆپێک لەسەر بابەتەکانی (هۆشیاری و ڕوبەڕوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و کۆچی نایاسایی ولێکەوتەکانی) کە پێکهاتبوو لە پانێڵێک و سیمینارێک، لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو.
پانڵێکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: بەڕێوەبەری پانێڵ (م. ئاریان دزەیی) و پانێڵیستان: (ڕەنج عبداللە باراوی) ، (د. هێژا احمد نجم الدین)، وە سیمینارێک بە هاوبەشی لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (بەراء محمد سعید، ثەروەت ممند حاجی) پێشکەشکرا.
لە کۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداری و سوپاس وڕێز بەخشرا بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان و پێشکەشکاری سیمینار و بەرپرسی هۆبەی تەندروستی.