ئەمرۆ ڕێکەوتی ۱۲ کانونی دووەم ۲٠۲٦ بە هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە - سوپای هۆڵەندا - زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر / كۆلێژی زانستە سیاسییەكان پێشانگایەکی وێنەیی لە ژێر ناونیشانی (خانمانی پێشمەرگە) کرایەوە. کە تییدا کۆنسولی هۆڵەندا و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان، قوتابیان، دیپلۆماتکاران و هێزەکانی هاوپەیمانان ئامادەی بوون. وتاری بەخێرهاتن لە لایەن ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان پ.ی.د. هیوا مجید خلیل پێشکەشکرا کە تێیدا جەختی لەسەر گرنگی ئەم ئیڤێنتانە کردەوە و ڕۆلی ژنانی لە کایەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان بەرز نرخاند. پاشان لیوا عثمان محمد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وتاریکی پێشکەش کرد و ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکانی بەرزنرخاند لە بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ئافرەتان. پاشان وتاری کۆنسۆڵخانەی هۆڵەندا لەلان کۆلۆنیال ئارجین بوما پێشکەشکرا. دواتر پێشانگایەکە کرایەوە.