سیمپۆزیۆمی داتابەیسی WaPORی وەگیراو لە سەتەلایت و Remote Sensing
لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین - هەولێر بەڕێز پ.د. کامەران یونس محمدامین
یەکەی چاودێری ژینگە وگۆڕانی ئاووهەوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکالی نەتەوە یەکگرتوەکان (FAO) لە عێراق. هەلدەستێت بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک دەربارەی بەکارهێنانی بنکەداتای پۆرتاڵی (WaPOR) وەرگیراو لە داتاکانی هەستکردن لە دوور (Remote Sensing) بەمەبەستی بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو.
ئەم سیمپۆزیۆمە بە ئامادە بوونی بەرێز بەرێوەبەری گشتی نوسینگەی رێکخراوی FAO لە عێراق چەند پرێزنتەیشن وپانێلێک لە خۆ دەگرێت، هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر گرنگی وتواناکانی(WaPOR) لە دابینکردنی داتا، شیکردنەوە، بەدواداچوون وبڕیارسازی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
بۆبەشداری کردن و تۆمار کردن سەردانی ئەو لینکەی خوارە بکە:
https://forms.gle/5tSYEA1HQAz38UFo8
رێکەوت: ٣-٢-٢٠٢٦
کات: ١٠ی بەیانی
شوین: سەنتەری رۆشنبیری و ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر- هۆلی کۆچەر بیرکار.