ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/١٥بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان بە چاودێری بەڕێز ( پ.د.کامەران یونس محمدامين ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادە بوونی بەڕێزان پ.ی.د. ایوب یونس یاریدەدەری ڕاگرو م. اریان بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆیی سەلاحەدین و م. ڕەھێڵە سیامەند بەرپرسی ھۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکەمان . بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی زانکۆیی سەلاحەدین ھەڵسا بە ئەنجامدانی ۆڕکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (بڵاوبوونەوەی ھۆشیاری ژینگەیی و ڕووبەڕو بوونەوەو نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر ) بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان . ۆڕکشۆپەکە لە لایەن بەڕێزان نەقيب محمد حميد لە بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر و د. فەرمان خلیل غەفوری لە ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی پێشکەشکرا.