یەکەم توێژینەوەی بلاوکراوەی یەکەی چاودێری ژینگەیی و گۆڕانی ئاو و هەوا (EMCH) لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر. کە لە گۆڤاری:
(Global Challenges)
بڵاوکراوەتەوە،
فاکتەری کاریگەری (6.4_Impact factor) هەیە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەمریکی ویلی بڵاودەکرێتەوە.
توێژینەوەکە بەناونیشانی:
Intensifying Drought Patterns and Agricultural Water Stress in Erbil Governorate, Iraq: A Spatiotemporal Climate Analysis
لێکۆڵینەوەکە شیکارییەکی کەشوهەوای و پەرەسەندنی دیاردەی ووشکەساڵی و شێوازەکانی فشاری ئاودێری کشتوکاڵی لە پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاستەنگە ژینگەییەکانی جیهانیدا دەخاتە ڕوو، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانیان گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر کەرتی کشتوکاڵ.
ئەم توێژینەوەیە بە شێوەی ئۆنلاین لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/gch2.202500491
http://doi.org/10.1002/gch2.202500491
هیوادارین ئەم کارە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی توێژینەوەی زانستی و بڕیاردەرانی بوارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان.