لەدرێژەی کار و چالاکیەکانماندا لەبەڕێوەبەراتی تەندروستی و سەلامەتی /زانکۆی سەلاحەددین لەگەڵ فەرمانبەران و بەشێك لەمامۆستایانی کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتەکانمان بەژداریمان لەخولى هەفتەی وەڵامدرەوەی کۆمەڵگا ـ Community Responder بە پاڵپشتی ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THWلە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۱۳ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هەڵمەتی هەفتەی وەڵامدرەوەی کۆمەڵگا ـCRTلە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە یەک کاتدا دەستیپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی ۱٥۰ کەس بەمەبەستی دروستکردنی ڕاهێنەر لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەشدارن، کە بە پلانێکی هاوبەش لە نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین پێکهێنراوە.
خولەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و ئەم بڕوانامەیەی ڕاهێنەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCCوەریانگرتووە، بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی ئەڵمانییە و لەلایەن ئاژانسی INSARAG پشتڕاست کراوەتەوە.