له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به هه‌ماهه‌نگی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێژی یاسا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ده‌لانی پزیشكیه‌وه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه كه ده‌كاته رێكکه‌وتی ٢٠٢٥/١٠/١٢ ووركشۆپی (رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیرپهنچه ) ئه‌نجام درا كه‌وا كۆمه‌ڵێك زانیاری جۆراو جۆر پێشكه‌ش كرا به ئاماده‌بوونی به‌رێز راگری كۆلێژی یاسا‌و نوێنه‌رانی بهرێوەبهرایهتی هاتوچۆی هه‌ولێر و و نوێنه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ههولێرسهرهتا ووته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رێز راگری كۆلێژی یاسا پێشكه‌ش كرا و ووته‌یه‌ك له لایه‌ن (م.اریان حسین دزه‌یی) پێشكه‌ش كرا پاشان هه‌ریه‌كه له به‌رێزان (د.سامی سلیم)به‌ناونیشانی (هۆشیاری نه‌خۆشی شیرپهنچه) و بابه‌تی (ئایا تاقیگه‌ی پزیشكی چیه.)له‌لایه‌ن به‌رێز(جهاد سید یعقوب) وبه‌رێز(د.احمد عبدالقادر ) بابه‌تی رۆلی تاقیگه له ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نچه ) پێش كه‌ش كرا وە بابه‌تی (چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پشكنینی پێشوه‌خته بۆ خانمانی ئه‌زیز) و بابه‌تی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تایبه‌ت به شێرپه‌نچه له لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتور عباس برهان به‌رێوبه‌ری دڵنیایی جۆری پێشكه‌ش كرا و د.مینا عبدالحكیم به‌رێوبه‌ری ده‌رمانخانه‌ی ده‌لانی بابه‌تی (ڕۆلی ده‌رمانساز له گه‌ڵ چاراخوازان به‌تایبه‌تی چاره‌خوازانی شێرپه‌نچه)پێشكه‌ش كران و له كۆتایی سوپاسی ئاماده‌بووان كرا له كۆتاییدا سوپاس و پێزانینی زانكۆ و قه‌لغانی ده‌لانی پێشكه‌ش به و به‌رێزانه كرا كه بابه‌تیان پێشكه‌ش كردبوو ووێنه‌ی به كۆمه‌ل چركێندرا