کار و چالاکیەکانمان لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەت و هەڵمەتی شوشتن و پاککردنەوەی لە کۆلێژەکان بەردەوامی هەیە بە هەماهەنگی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢١ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ زاهیر زاهیر” بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری وادارایی “ پ.ی.د.مازن عبدالخالق” ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و ئاریان حسێن دزەیی ُُبەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی لەسەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابییان هەڵمەتی پاککردنەوەی کۆلێژی پەروەردە بەگشت بەشەکانی بەڕێوەچوو.