لەپێناو پاراستنی ژیانێکی باشتر و ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆ قوتابیانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لەزانکۆی سەلاحەددین لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشەناوخۆیەکانی شەهید شەوکەت و کۆمەڵگەی (18)شوباتی کچان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سەردانی گشت بەشەناوخۆیەکانمان کرد بۆ دەست نیشان کردن و چارەسەر کردنی کەم و کورتیەکان بۆ ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بڕەخسێنیین بۆ قوتابیان کەشایستە بێ بۆ مانەوەیان کەبتوانن بەئاسوودەیی بمێنەوە وە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەستا بە پاککردنەوە و کۆکردنەوەی گشت بوتڵی ئاگر کوژێنەوەکان بەمەبەستی پڕکردنەوەیان و هەرەها دڵنیابوونەوە لەکارکرنی گشت سیستەمەکان ئاگرکوژێنەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وە دابینکردنی کەل و بەلی فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی هەولێر بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر بەشەناوخۆیەکان بۆ حاڵەتی لەناکاو وەك ئامادەکاریەك بۆ پێشوازی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.