بەبۆنەی سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2025/9/2 وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەهۆڵی سیمینار لەسەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەك لەگەڵ گشت بەرپرسانی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان و سەنتەرەکان ئەنجامدرا کە کۆمەڵێك خاڵ و بابەتی جۆراوجۆر تاوتوێ کرا بەمەبەستی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان
.١-جەخت کردنەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتی پاك و خاوێنی کۆلێژ و سەنتەرەکان
.٢-پاك ڕاگرتنی تاقیگەکانی کۆلێژ و سەنتەرەکان و پابەندی مامۆستایان و قوتابیان لەتاقیگەکان بەبەکارهێنانی دەست کێش و ماسك لەبەر کردنی جلی تایبەت
.٣-گەڕانی مەیدانی ڕۆژانە لەکۆلێژەکان
.٤-چاودێری کردنی کافتریا و کۆشك و هۆڵەکان و باخچە و گۆڕەپانەکان(گەراج)
٥-ئەنجامدانی چالاکی و هۆشیار کردنەوەی قوتابیان بۆ زیاتر برەودان بەتەندروستی و هەست کردن بەبەرپرسیاریەتی بۆ پارێزگاری کردنی ژینگەی دەوورووبەری پاك ڕاگرتنی
٦-پێدانی ڕاپۆرتی مانگانە لەکار و چالاکیەکانیان بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەسەرۆکایەتی زانکۆ بۆ ئەوەی کەم و کورتیەکان دەستنیشان بکەین و سەرووی خۆمانی لێ ئاگادار بکەینەوە تاوەکو چارەسەریان بکەین بەپێی توانا.