لە ڕێکەوتى ٢٢/١٢/٢٠٢٤ هەڵساین بە ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم بەرپرس و ئەندامانى لێژنەکانى تەندروستى و سەلەمەتى گشت کۆلێژەکان و بەڕێوەبەرایەتىەکان و سەنتەرەکانى سەر بە زانکۆمان لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى و ئەکادیمى زانکۆ (هۆڵى سیمینارى - ١-).
جەخت کراوە لە سەر کۆمەڵێک خاڵ بۆ زیاتر خزمەت کردنى تەندروستى و سەلامەتى و کۆمەڵێک بیرو را تاوتوێ کران و زانکۆى سەلاحەدین لە پێشینەى کارەکانى وپاراستنى گیانى مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانەو دابین کردنى ژینگەیەکى لە بار تەندروست بۆیان و ئەمەش پێویستى بەهاوکارى هەمووانە وەک یەک تیم خزمەت بە زانکۆى دایک بکەین