بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی (دووەم) كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2024-2025

كۆنووسی (دووەم) كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2024-2025

ڕێكەوت: 7/10/2024

ڕۆژی: دووشه‌ممه‌

كات: 10:30ی بەیانی  

شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆ

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی، دووەم كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. لەسه‌ره‌تای كۆبوونەوەكەدا به‌رێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە به‌ڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:

یه‌كه‌م: لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە، كە چیتر نابێ پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان كەموكوڕی تێدابێت و دەبێت ئەندامانی دڵنیایی جۆریی بەشەكان بەردەوام بەدواداچوون بكەن لەكاتی بەدیكردنی هەركەموكورتییەك لە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستادا بەزووترین كات ئاگاداری بكاتەوە بۆ چاككردنی.

دووەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی سیمینار لەبەشەكاندا، پێشنیاركرا بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەشەكاندا بەردەوام بەدواداچوون بكات بۆ كوالیتی ئەو سیمینارانەی كەوا لە بەشەكاندا ئەنجام دەدرێت چونكە ئامانجی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی تەنها خاڵ كۆكردنەوە نییە بەڵكو دەبێت ناوەرۆكی چالاكییە زانستییەكانیش بەهەند وەربگیرێت.

سێیەم: سەبارەت بە پێدانی سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆو ڕاگری كۆلێژ بۆ ئەو مامۆستایانەی كەوا خاڵی شایستەیان بەدەستهێناوە لە پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی، جەخت لەوەكرایەوە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی كارێكی ماتماتیكی خاڵ كۆكردنەوە نییە، كەهەر مامۆستایەك خاڵی زۆری كۆكردەوە شایستە بە سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆ یاخود ڕاگری كۆلێژ بێت، بۆیە پێشنیاركرا تەنها ئەو مامۆستایانە سوپاسنامەیان پێدەدرێت،كە بەتەواوەتی ڕەچاوی ڕێنمایی و كوالیتی و داواكارییەكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری كردبێت، بۆیە پاش ووردبینی كردنی پرۆفایلی ئەكادیمی لەلایەن بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانەوە لەماوەی هەفتەیەكدا، هەر مامۆستایەك پرۆفایلەكەی بەپێی داواكارییەكانی دڵنیایی جۆریی زانكۆ نەبێت ناوی لادەدرێت لەلیستی سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆو ڕاگری كۆلێژ:

ئەو خاڵانەی كە دەبێت مامۆستایانی زانكۆ ڕەچاوی بكەن لە پرۆفایلی ئەكادیمیاندا تاوەكو شایستە بەسوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆ یاخود ڕاگری كۆلێژ بن:

1-دانانی وێنەی شیاو لەهەر سێ ئەكاونتی(پرۆفایلی ئەکادیمی، گوگڵ سکولار، ڕیسێرچگەیت)

2-بەدروستی نووسینی ئەفیلەیشنی زانکۆ لەهەرسێ ئەکاونتی (گوگڵ سکولار، ڕیسێرچگەیت، ئۆرکید)

3-لینک کردنی پرۆفایلی ئەکادیمی خۆی لە هۆم پەیجی گوگڵ سکولار.

4-دانانی توێژینەوەکانی خۆی لەهەرسێ ئەکاونتی (گوگڵ سکولار، ڕیسێرچگەیت، ئۆرکید)

5- بایۆگرافی لە پرۆفایلی ئەكادیمی بەدروستی نووسرابێت

6-لە بەشی تیچین لە پرۆفایلی ئەكادیمی (كۆرسبووك+پرزنتەیشن+وانەی ڤیدیۆیی) دانرابێت

7-دانانی سی ڤی خۆی بە تێمپلێتی زانكۆ لە پرۆفایلی ئەكادیمی.

8- لە بەشی ئیجوكەیشن لە پرۆفایلی ئەكادیمی بڕوانامەكان و وەرگرتنی نازناوەكانی هەمووی ئاماژەی پێكرابێت.

چوارەم: سەبارەت بە جێبەجێكردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە قۆناغی یەكەمی گشت بەشەكانی كۆلێژەكان، جەخت لەوەكرایەوە كە بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی كۆلێژەكان بەتەواوی هەماهەنگ بن لەگەڵ سەرۆك بەشەكان نوێنەری بەشەكان لەجێبەجێكردنی بۆڵۆنیا پرۆسێسدا دەبێت تەنها پشت بە كۆنووسەكانی لیژنەی باڵای بۆلۆنیای زانكۆو ڕێبەری پێواژۆی بۆلۆنیا بكەن.

پێنجەم: سەبارەت بە بابەتە هاوبەش و داوكراوەكانی زانكۆ، جەخت لەوەكرایەوە كە سەرجەم بەشەكان دەبێت پابەندبن بەژمارەی كاتژمێرو ژمارەی كرەیدت بۆ هەریەك لەمۆدیۆڵەكانی(كارامەیی كۆمپیوتەر، كارامەیی ئەكادیمی، كوردناسی، ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆ، ئینگلیزی پسپۆری، پرۆژەی دەرچوون) هەروەها پێشنیاركرا بۆهەریەك لەو مۆدیۆڵە هاوبەشانە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئامادەكردنی كۆرسبووكی بابەتەكەو گشتاندنی پێبكرێت بەسەر بەشەكاندا.

شەشەم: سەبارەت بە لیژنەی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی، لەبەرئەوەی لە هەندێك لە كۆلێژەكان كۆڕانكاری كراوە، پێشنیاركرا فەرمانی زانكۆیی دەربچێت بۆ دیاریكردنی ناوی ئەندامانی هەر یەك لە لیژنەی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی  بۆ ساڵی ئەكادیمی 2024-2025

بەمشێوه‌يه‌ دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

پ.د.نبیل عادل فخری 

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy