بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی كۆبووەنەوەی لێژنەكانی دڵنیایی جۆری، پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و بەدواداچوون بۆ ساڵی ئەكادیمیی 2024-2025

كۆنووسی كۆبووەنەوەی لێژنەكانی دڵنیایی جۆری، پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و بەدواداچوون بۆ ساڵی ئەكادیمیی 2024-2025

ژمارەی كۆبوونەوە: یەكەم

رێكەوتی كۆبوونەوە: 1/9/2024

شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆ

بەشداران: زۆرینەی ئەندامانی هەرسێ لێژنە

 

پێشەكی

بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی هەرسێ لێژنەی دڵنیایی جۆری، پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و بەدواداچوون و تەكنیكی، یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی ئەكادیمیی 2024-2025 ئەنجامدرا، لە سەرەتای كۆبووەنەوەكەدا، بەرێز پ.د. نەبیل عادل فخری بەرێوەبەری ب. دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان ئامانجی كۆبوونەوەكەی ڕوونكردەوە كە ئامادەكاری بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، هەنگاوە پێویستەكان و هەڵوەستەكردن لەسەر بەشێك لەو كێشانەی پەیوەستن بە پرۆفایلی مامۆستایانەوە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دووپاتیان لەسەر كرایەوە:

 

تەوەری یەكەم: چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە پرۆفایل

  1. دووپات لە چارەسەركردنی هەموو ئەو كەموكورتیانە كرایەوە، كە لە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایاندا هەیە، بەشێوەیەك پێویستە پرۆفایلی گشت مامۆستایان، بە تایبەت بەرپرسانی لێژنەكانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و لێژنەی بەدواداچوونى تەكنیكی بێ كێشە بێت، بەمەبەستی زیاتر خستنەڕووی كێشەكان، كەموكورتی بەشێك لە مامۆستایان ئاماژەی پێدرا.

 

  1. كۆبوونەوە دووپاتی كردەوە كە پێدانی سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكان، تەنیا بەو مامۆستایانە دەدرێت كە كێشەكانی پرۆفایلی ئەكادیمیان چارەسەركردووە لەكاتی دیاری كراودا.

 

  1. جارێكی دیكە، دووپات لەوە كرایەوە كە نابێت، نمرەی دڵنیایی جۆری بەو مامۆستایانە بدرێت كە كەموكورتی لە پرۆفایلی ئەكادیمیاندا هەیە، بەداخەوە دوای پێدانی رێنمای تەواو و جەخت كردنەوە لە دانانی گشت پێویستییەكان لە پرۆفایلی ئەكادیمی، بەڵام هێشتا كەموكورتی بەرچاو هەیە.

 

 

 

تەوەری دووەم: پێواژۆی بۆلۆنیا

  1. لەپێناو سەرخستنی ساڵی نوێی خوێندن، بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، لێژەنەكانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن، لەگەڵ سەرۆك بەشەكان كاردەكەن، بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی خوێندن و دڵنیابوونەوە لە پێویستییەكان بەگوێرەی رێنمایی دەرچوو، هاوكات دووپات لەوە كرایەوە كە گشت بەشەكانی زانكۆمان میتۆدی توێژینەوە لە قۆناغی سێیەم وەردەگرن.
  2. پرۆگرامی پەرەپێدانی تواناكان (Internship) لەگشت بەشەكانی زانكۆمان، لە قۆناغی كۆتایی واتا كۆتا سمستەر دەبێت، بۆنموونە لەو بەشانەی خوێندن چوارساڵە، لە سمیتەری هەشتەم (Internship) جێبەجێ دەكرێت.
  3. دووپات لەسەر جێبەجێكردنی كۆنووسی كۆبوونەوەی پێواژۆی بۆلۆنیا كرایەوە، كە لەگەڵ پرۆگرامەكانی خوێندن كۆدی تایبەت بەكاردەهێنرێت.
  4. هەر بە مەبەستی خوێندن بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، نوێنەری كۆلێژەكان لەگەڵ وەزارەت لە هەماهەنگیدا دەبن.

 

لە تەوەرەی سێیەم: دووپات لە ئەم خاڵانەكرایەوە:

  1. لەئێستەوە گشت كۆلێژەكان خشتەی چالاكییەكانیان ئامادەبكەن و تاكوو رێكەوتی 1/ 10 بە نووسراوی رەسمی كۆلێژ بۆمان بنێرن.
  2. كۆبوونەوە بیری هێنایەوە، كە پێویستە لە كۆلێژی یاسا بەزوویی وێركشۆپی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندن و هەژماركردنی یەكەكان و نوێكاری لە پرۆگرامەكان ئەنجام بدرێت.
  3. پەیوەست بە دانانی ئەندامانی لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، لە گشت بەشەكان دەبێت ڕەچاوی لێهاتووی بكرێ و ئەندامان بتوانن سەركەوتوانە كاری لێژنەكان ڕایی بكەن.
  4. پەیوەست بە كۆرسبووكی ماددەكان، تەنیا كار بە كۆرسبووكی تازە دەكرێت، كە ئاماژەكراوە بە دیاری كردنی سەرنجامەكانی فێربوونی هەر مادەیەك (Learning Outcomes).
  5. پەیوەست بەو بەشانەی تەدبیقیان هەیە، پێویستە كاری تەواوی بۆ بكرێ و بەر لە رێكەوتی ئەنجامدانی تەدبیق، واتا ڕەزامەندی وەرگیرابێت و لە رێكەوتی 15/10 قوتابییان دەستپێبكەن.

 

لە تەوەرەی چوارەم: پێشنیار بۆ گۆڕانكاری لە چالاكی و خاڵە هەژماركراوەكانی كاد و پۆرتفیلۆ

سەبارەت بە خاڵەهەژماركراوەكانی (زانستخوازی بەردەوام-CAD) و(هەگبەی مامۆستا-TP)، هەر سەرنج و پێشنیارێك هەیە دەتوانن تاوەكو ڕێكەوتی 15/11 بینێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی.

بەوشێوەیە دوای زیاتر لە دوو سەعات گفتوگۆی ئەو تەوەرانەی سەرەوە، كۆبوونەوەكە بە كۆتا هات.

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy