گرنگترین ئامانجەکانی سەنتەری ڕۆشەنبیری
- بڵاوکردنەوەی هۆشیاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی.
- زیندووکردنەوەی میراتی نەتەوەیی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و ئامانجەکانی بکات.
- پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزانی زانکۆ و قوڵکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوانیان لەگەڵ خێزانەکانی دەرەوەی زانکۆ.
- هاندانی نووسین و وەرگێڕانی ڕۆشەنبیری بۆ ئەندامانی زانکۆ.
- دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی زانستی و ئەدەبی و هونەری لە زانکۆ و ناو هەرێمی کوردستان.
- پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ یەکەی کردنەوەی خول و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
- پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و دەرچوەکانی.
- هاندانی ئەو کەسانەی کە توانای ئەدەبی و هونەرییان هەیە لە زانکۆ و شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم.
- پەرەپێدانی کارامەیی زانستخوازی و داهێنان.
دەرئەنجامە سەرەکی و چاوڕکراوەکان
ئامانجی سەتەرەکەمان هاندانی ئاڵوگۆڕی نوێی ئەکادیمی و کولتوورییە لە نێوان گەلی کورد و کۆمەڵگەی فراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا. بە پێشکەشکردنی و ئامادەکردنی چارەسەر لە ڕێگەی توێژینەوەی سنووردار دەربارەی لێکۆڵینەوەی کوردیدا، لێرەوە هەوڵ دەدەین تێگەیشتنێکی قووڵتر لە کولتوور و مێژوو و کۆمەڵگای کوردی پەروەردە بکەین.
هەروەها، ئەنجامدانی چالاکییەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی هونەر و زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوە و پێداچوونەوە بۆ ئەو دەرەنجامانەی دەربارەی نەتەوەی کورد نووسراون و بڵاوکراونەتەوە.
توێژینەوە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بە دوو ئامانجی سەرەکی دەجووڵێنرێن
- بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی کتێب و توێژینەوەی بەپێی پراکتیکی ئاسایی ئەکادیمی سنووردار.
- سەرکردایەتیکردن و دیزاینکردن و پێشکەشکردنی زنجیرەیەک وتار و سیمیناری گشتی و سیمیناری نێودەوڵەتی.
بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی کۆمەڵگا و کاریگەری کولتووری
سەنتەرەکەمان ژینگەیەکی ڕۆشنبیری زیندوو پەروەردە دەکات بە پەیوەندی چالاکانە لەگەڵ قوتابیان و کۆمەڵگەی فراوانتری کورد لە هەولێر و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. سەرەڕای ئەوەش، ئاسانکاری بۆ چەندین بۆنەی فەرهەنگی هەمەچەشن دەکەین، لەوانە پێشانگاکانی نمایشکردنی هونەری کوردی و هونەری میلەتە جیاوازەکان، فۆتۆگرافی، و ئاهەنگی مۆسیقا. هەروەها ئەم بۆنانە بەڕووی گشتیدا کراوەن و زۆرجار بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی ڕۆشنبیری، ئەکادیمی، حکومی و ناحکومی ڕێکدەخرێن.
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سەرەوە ئەم شێوازانە پەیڕەودەکەین
- بەڕێوەچوونی وەرزی ڕۆشنبیری کە کەسایەتییە نەتەوەیی و ڕۆشنبیرەکان تێیدا بەشدارن.
- بەشداریکردن لە ئاهەنگ و بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.
- کارکردن بۆ ئەنجامدانی پێشانگای بەڵگەنامەیی مێژوویی و هونەر بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
- ئەنجامدانی بۆنە کۆمەڵایەتی و هونەرییەکان.
- دابینکردنی پێداویستیەکانی میوانداری بۆ کۆنفڕانس و سیمینار و ۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم.
- هاندانی گیانی وەرزشی لە زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ.
بۆ پرسیارکردنی زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە ئیمێڵی فەرمی سەنتەر: [email protected]