
له ڕێكه‌وتی (5/6/2023) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، پ.ی.د ( كامه‌ران یونس محمد امین) به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، پ.ی.د ( شریف مولود شریف) هه‌روه‌ها ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، پ.ی.د ( مزگین عبدالرحمن احمد) وه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی، د. ( ولاء غازی دزه‌یی) هه‌ڵسا به پێشكه‌شكردنی سمینارێك بۆ به‌شداربووانی خولی حه‌وته‌می پێداگۆجی له كتێبخانه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، به ناونیشانی ( ڕێنمایه‌كانی تاقیكردنه‌وه)
شایه‌نی باسه له‌م سمیناره‌دا سه‌رۆكی زانكۆ تیشكی خسته‌سه‌ر گرینگی ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كانی تاقیكردنه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی لێژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می خوێندنی باڵادا.