بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی (چوارەم) 2022-2023

كۆنووسی (چوارەم) 2022-2023

ڕەشەمێ, پێجشەممە 16, 2023

كۆنووسی (چوارەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2022-2023

ڕێكەوت: 16/02/2023

ڕۆژی: پێنج شه‌ممه‌

كات: 10:00ی بەیانی 

شوێن: هۆڵی كتێبخانەی-كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی، چوارەم كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. لەسه‌ره‌تای كۆبوونەوەكەدا به‌رێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە به‌ڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:

یه‌كه‌م: سەبارەت بە كۆنفرانسی بەخشینی گرانت بە باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین ئایدیا، جەخت لەوە كرایەوە ئەو بەشانەی كەوا بەشدارییان نەكردووە، پێویستە لەبارەی هۆكاری بەشداری نەكردنی قوتابیانیان لەو چالاكییە زانستییە، ڕوونكردنەوە بدەن بەسەرۆكایەتی زانكۆ، هەروەها سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆش دەبەخشرێتە قوتابیان و مامۆستایانی سەرپەرشتیاری پرۆژەی دەرچوونی ئەوبەشانەی كۆلێژەكان، كە پرۆژەكانیان شایستە بە وەرگرتنی گرانتی زانكۆمان بوو.

 

دووەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی شەشەمین كۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوارو قۆناغی یەكەم، پێشنیاركرا :

1-كۆنفرانسەكە لەپاش جەژن ئەنجام بدرێت، گونجاوترین كاتیش بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 27/4/2023 پێشنیاركرا.

2-سەبارەت بە میكانیزمی دەستنیشانكردنی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوار و قۆناغی یەكەم، هاوشێوەی كۆنفرانسەكانی ساڵانی پێشووتر لیژنەی زانستی بەشەكان، لە هەربەشێك باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوار و قۆناغی یەكەم لەسەر ئاستی بەش دەستنیشان دەكەن، پاشان لە هەر كۆلێژێك تەنها یەك پرۆژەی دەرچوون و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوار و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی یەك بەنووسراوی فەرمی بەرزدەكەنەوە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان. دوا وادە بۆ ناردنی ناوەكان ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16/4/2023 دەبێت.

3-سەبارەت بەو كۆلێژانەی كە هەردوو بەشی زانستی و مرۆڤایەتی لەخۆدەگرن، بۆ بەشەزانستییەكان تەنها یەك پرۆژەی دەرچوون و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوار و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی یەك هەروەها بۆ بەشە مرۆڤایەتییەكانیش تەنها یەك پرۆژەی دەرچوون و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوار و یەك پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی یەك بەنووسراوی فەرمی بەرزدەكەنەوە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان. دوا وادە بۆ ناردنی ناوەكان ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16/4/2023 دەبێت.

4-پێویستە ئەو قوتابیەی كە پرۆژەی دەرچوونەكانیان لەسەر ئاستی كۆلێژ وەك باشترین پرۆژەی دەرچوون دەستنیشان دەكرێت ئاگاداربكرێنەوە، كە پرۆژەی دەرچوونەكەیان بە فایلی ۆرد لەسەر تێمپلێتی زانكۆمان هەروەها پرزنتەیشنی پرۆژەی دەرچوونەكەی بە پاوەرپۆینت لەسەر تێمپلێتی زانكۆمان لەسەر سایتی زانكۆ ئەپلۆد بكات. دوا وادە بۆ ئەپلۆدكردنی فایلی پاوەرپۆینت و فایلی ۆردی توێژینەوەكە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16/4/2023 دەبێت.

5-پێویستە ئەو قوتابیەی قۆناغی چوارەم و قۆناغی یەكەم كە پۆستەرەكەیان وەك باشترین پۆستەر لەسەر ئاستی كۆلێژ دەستنیشان دەكرێت ئاگاداربكرێنەوە، كە پۆستەرەكەیان بە قەبارەی A1 لەباری درێژی و لەسەر فلێكس چاپ بكرێت، دوا بۆ ناردنی پۆستەرەكان بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16/4/2023 دەبێت.

6- لە دەستنیشانكردنی باشترین پۆستەری ئەكادیمی، باشتروایە بەهەماهەنگی بێت لەگەڵ مامۆستای بابەتی (كارامەییە ئەكادیمییەكان)، چونكە سەرجەم پۆستەرەكانی قۆناغی یەكەم بەسەرپەرشتی مامۆستای بابەتی كارامەییە ئەكادیمییەكان دەبێت.

.

سێیەم: سەبارەت بە فیدباكی قوتابیان، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز(د.حەیدر عبدالله حداد) پێشكەشكرا، كە بەسوپاسەوە داتابەیسێكی ئۆنلاینی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی فیدباكی قوتابیان، پێشنیاركرا لەسەرجەم كۆلێژەكان وەكو تێست لە چەند بەشێك بەكاربهێنرێت، ئەگەر گرفت نەهاتەپێش گشتاندنی پێدەكرێت بۆ سەرجەم بەشەكان و قۆناغەكان.

 

چوارەم: سەبارەت بە گۆڕانكاری لە بڕگەكانی هەردوو پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام(CAD) وهەگبەی مامۆستا(TP)، لە هیچ كۆلێژوبەشێكەوە پێنشیارمان ئاراستەنەكراوە، بۆیە هەر لەسەر هەمان فۆرمەكانی پێشتر هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستایان ئەنجام دەدرێت

پێنجەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئەكادیمی، جەخت لەوەكرایەوە سەرجەم مامۆستایان ئاگاداربكرێنەوە، كە لە ئێستاوە چالاكییەكانی خۆیان لەسەر پرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان ئەپلۆد بكەن، دوا وادە بۆ ئەپلۆدكردنی چالاكییەكانیان لەسەر پرۆفایلی ئەكادیمی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 31/5/2023 دەبێت، لەپاش ئەو وادەیە هیچ درێژكردنەوەیەك ناكرێت بۆ ئەپلۆدكردن.

 

شەشەم: سەبارەت بەو مامۆستایانەی كەوا لەهەڵسەنگاندنی پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی ئەمساڵی خوێندندا 2022-2023 كە خاڵی پێویست بەدەست ناهێنن بۆ سەركەوتن لە هەرسێ پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی، پێشنیاركرا میكانیزمێكی كارگێڕی و زانستی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر بۆ هاندانیان تاوەكو بتوانن خاڵی پێویست بەدەست بهێنن.

بەمشێوه‌يه‌ دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

                            پ.د.نبیل عادل فخری         

                                        بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy