بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • پرسی ئافره‌ت له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی تاوتوێكرا

پرسی ئافره‌ت له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی تاوتوێكرا

پێجشەممە, سەرماوەز 17, 2022
CPSS

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی هه‌ڵسا به‌ سازكردنی پانێلێكی  تایبه‌ت به‌ پرسی ئافره‌تان. پانێله‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (د.شێروان – یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ)، (د.ئه‌سوه‌د راگری كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان)، (د.حسین راگری كۆلێژی یاسا)، (د.سولاڤ راگری یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌زانكۆی به‌یان) (د.سامان – به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین)، مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به‌رێوه‌چوو.

له‌ ژێر ناونیشانی (دید و خوێندنەوەی جیاواز بۆ پرسی ئافرەت لە هەرێم و جیهان) پرسه‌كانی ئافره‌تان له‌ چه‌ند روانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه‌ خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆی زانستی، به‌ به‌شداری چه‌ندین پسپۆری تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسه‌كانی ئافره‌تان.

له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پانێڵه‌كه‌دا د.ڤیان سلێمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به‌ ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی سۆسیۆلۆژی بۆ پرسی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان)، كه‌ تێیدا باسی له‌و باكگراونده‌ سۆسیۆلۆجییه‌ كرد كه‌ پێویستن بۆ تێگه‌یشتن له‌ پرسی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رێوه‌بچێت.

ته‌وه‌ری دووه‌م تایبه‌ت به‌ بابه‌تێكی خاتوو به‌هار عه‌لی سه‌رۆكی رێكخراوی ئێمه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، بابه‌ته‌كه‌ له‌ژێر ناونیشانی (مێژوو و شه‌پۆله‌كانی فیمینیزم له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستان) تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی ره‌وتی فیمینیزم تێیدا گه‌شه‌ی كردووه‌. پاشان له‌رێگه‌ی جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دیدگای خۆی خسته‌روو.

له‌ ته‌وه‌ری كۆتاییدا دكتۆر چنار ابوبكر مامۆستا له‌ كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان، بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی (فێمینیزم لە هزری سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و  وانەکانی بۆ هەرێم) تێیدا سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ تیۆرییه‌كانی فیمینیزم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ تێگه‌یشتنێكی دروست بێته‌ كایه‌وه‌ بۆ پرسی ئافره‌ت له‌روانگه‌ی فیمینیزمییه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ پانێله‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا ژیلیا شێرزاد به‌رێوه‌چوو.

له‌كۆتاییشدا ئاماده‌بووان و قوتابیان به‌ پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر زۆربه‌ی رهه‌نده‌كانی پرسه‌كه‌.

Gallery
CpSS
CpSS
cpss
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS
CpSS

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy