
به ئاماده‌بوونی ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان (دكتۆر ئه‌سوه‌د قادر) و یاریده‌ده‌ری راگر (د.سه‌ردار قادر) و سه‌رۆكی به‌شه‌كان و مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژ، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له هۆڵی سیمیناری كۆلێژ، هه‌ڵسا به سازكردنی پانێڵێك سه‌باره‌ت به نوێترین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێڕاق.
پانێڵی ((ئێستا و ئاینده‌ی حكومه‌تی نوێی عێڕاق، ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كان)) به‌به‌شداری چه‌ند پسپۆڕێكی به‌توانای بواره‌كه به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر زوبێر پانێڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، پانێڵه‌كه سێ ته‌وه‌ری له‌خۆی ده‌گرت كه له‌لایه‌ن سێ مامۆستای كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان پێشكه‌شكرا.
سه‌ره‌تا پڕۆفیسۆر دكتۆر سه‌ردار قادر بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی ((نه‌بوونی رێساكانی گه‌مه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی لێڵی عێراق))، كه تێیدا باسی ئه‌و هاوكێشه نه‌گۆڕانه‌ی كرد كه پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
پاشان پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر هیوا مجید له‌ژێر ناونیشانی ناونیشانی ((لێكه‌وته‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت)) بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا تیشكی خسته سەر ڕەهه‌نده شاراوه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییە سیاسییه‌ی کە كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دروست كراوه، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كه‌ی له ڕوانگه‌ی كورده‌وه خوێنده‌وه.
له كۆتاییشدا، پڕۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر نه‌وزاد عبدالله به‌ناونیشانی (( حكومه‌تی نوێی عێراق و روانگه‌ی ئه‌مریكا)) بابه‌ته‌كه‌ی خۆی خسته‌ڕوو، تێیدا تیشكی خسته تێڕوانینی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كابینه‌ی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكێشانه‌ی کە ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.