بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی دووەم 2022-2023

كۆنووسی دووەم 2022-2023

سەرماوەز, چوارشەممە 09, 2022

كۆنووسی (دووەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2022-2023

ڕێكەوت: 03/11/2022

ڕۆژی: پێنج شه‌ممه‌

كات: 10:00ی بەیانی

شوێن: هۆڵی عەبدوڵڵا حەداد-كۆلێژی پەروەردە

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی، دووەم كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. لەسه‌ره‌تای كۆبوونەوەكەدا به‌رێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە به‌ڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:

یه‌كه‌م: سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی ساڵانەی بەخشینی گرانت بە پرۆژەی دەرچوون و ئایدیا، پێشنیاركرا ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە بەر لە تەواوبوونی سمستەری یەكەم، بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی گشت كۆلێژەكان ڕاسپێردران بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی بەشەكان، كە قوتابیانی هەموو قۆناغە جیاوازەكانی بەشەكانی كۆلیژەكانیان ئاگاداربكەنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریكرن لە كۆنفرانسەكە.

1-لەسەر ئاستی هەر بەشێك تەنها (یەك پرۆژەی دەرچوون) دەستنیشان دەكرێت بۆ وەرگرتنی گرانتی زانكۆو بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكە، دەستنیشانكردنەكە لەلایەن لیژنەی زانستی بەشەوە ئەنجام دەدرێت.

2-پاش دەستنیشانكردنی پرۆژەی دەرچوون لەلایەن لیژنەی زانستی بەشەوە، قوتابییەكە ئاگادار دەكرێتەوە، كە هەردوو تێمپلێتی (فۆرمی وەرگرتنی گرانت+پرزنتەیشنی پێشكەشكردنی پرۆژەكەی) لەسەر وێبسایتی زانكۆ داونلۆد بكات و پڕیبكاتەوەو سەبمیتی بكات، هاوكات بەنووسراوی فەرمیش لە كۆلێژەوە ناوی ئەو قوتابیانە و سەرپەرشتیارەكانیان، دەنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی لە سەرۆكایەتی زانكۆ. دوا وادەش بۆ ناردنی ناوەكان و سەبمیتكردنی پرۆژەكان ڕێكەوتی 20/11/2022 دەبێت لەپاش ئەم ڕێكەوتە هیچ پرۆژەیەكی دەرچوون مافی وەرگرتنی گرانتی زانكۆی نامێنێت.

3-سەبارەت بە وەرگرتنی گرانت بۆ ئایدیای بەسوود، بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆك بەشەكان، گشت قوتابیانی هەموو قۆناغەكان ئاگاداربكەنەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندن گرانتی زانكۆ وەربگرن بۆ ئایدیاكانیان، پێویستە قوتابی خاوەن  ئایدیا، لەسەر وێبسایتی زانكۆ (تێمپلێتی وەرگرتنی گرانتی زانكۆ بۆ ئایدیای بەسوود) داونلۆد بكات و پاش پڕكردنەوەی فۆرمەكە سەبمیت بكاتەوە.

دووەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباكی قوتابیان بۆ مامۆستایان، بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران، لە پاش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی میدتێرم یاخود كیوز، دەست بە ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباك بكەن و ئەنجامەكان لەلای خۆیان ئەرشیف بكەن.

سێیەم: دوای پیشكەش كردنی د. نبیل عادل بوخنەیەكی بیشكەش كرد دەرباری سفرەكایان بۆ ولاتانی ئیتالیا و بورتوكال  سەبارەت بە بەشداری پێكردنی ڕاو سەرنجی قوتابیان لە پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندنی بەشەكاندا، وە پێشنیاركرا بە ئەنجامدانی وێركشۆپێك بە ئامادەبوونی قوتابییە یەكەمەكان لەسەر ئاستی هەر بەشێك(ئەو قوتابییەی كە پارساڵ لە قۆناغی سێ یەكەم بووە)، بەمەبەستی گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیارەكانیان سەبارەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و بەستنەوەی خوێندن بە بازاڕی كارەوە وە گرنگدان بە تۆیژینەوەی زانستی.

 

چوارەم: سەبارەت بەگرفتی كەمی ژمارەی قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە هەندێك لە بەشەكانی كۆلێژەكاندا، كە بۆ ئەمساڵی خوێندنی2022-2023 ژمارەیەكی كەم لە قوتابی تەقدیمیان كردووە بۆ هەندێك لەبەشەكان، پێشنیاركرا ئەنجومەنی زانكۆ پێداچوونەوەیەك بۆ ڕێكخستنەوەی بەشەكانی كۆلێژەكان بكرێت بەجۆرێك ڕێكبخرێنەوە كە لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی كەرتی گشتی وپێداویستییەكانی بازاڕی كاردا گونجاو بێت.

 

پێنجەم: سەبارەت بە دانانی كۆرسبووكی مامۆستایان، جەخت لەوەكرایەوە كە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەشەكان، مامۆستایان ئاگاداربكەنەوە بەدانانی كۆرسبووك و پرزنتەیشنی بابەتەكانیان لەسەر پرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان.

 

 

شەشەم: سەبارەت بەكەموكوڕی لە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایاندا، جەخت لەوەكرایەوە كە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی بەشەكانی كۆلێژەكانیان بكەنەوە لەوەی(C.V) لەسەر بنەمای تێمپلێتی زانكۆمان لەسەر پرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان ئەپلۆد بكەن، بەجۆرێك كە زانیارییەكانی ناو(C.V)مامۆستا نوێترین بن و ئیمەیڵی زانكۆی دانابێت، چونكە هەر مامۆستایەك كەم و كوڕی لە سی ڤی یاخود زانیارییە سەرەكییەكانی پرۆفایلی ئەكادیمیدا هەبێت بڕوانامەی دڵنیایی جۆریی بۆ ناكرێت لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ پلەبەرزكردنەوەی زانستی.

حەوتەم: سەبارەت بە ناوی بابەتەكان و ژمارەی كاتژمێرو یەكەی بابەتەكان، پێشنیاركرا بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان هەماهەنگی بكەن لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژ تاوەكو ووردبینی لە ناوی بابەتەكان و ژمارەی كاتژمێرو یەكەی بابەتەكاندا بكرێت لەسەر بۆردی تاقیكردنەوەكان، تاوەكو هاوتابێت لەگەڵ ئەو زانیارییانەی كە پێشتر ناردوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆ.

هەشتەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بەرایی بۆ پرۆژەی دەرچوونی قوتابیان، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان سەرجەم بەشەكانیان ئاگادار بكەنەوە، كە پێش تاقیكردنەوەی كۆتایی سمستەری یەكەم دەبێت هەڵسەنگاندنی بەرایی بۆ پرۆژەی دەرچوون ئەنجام درابێت بەپێی تێمپلێتی فۆرمی هەڵسەنگاندنی بەرایی لەسەر وێبسایتی زانكۆ.

بەمشێوه‌يه‌ دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

                            پ.د.نبیل عادل فخری         

                                    بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy