
ئه‌مرۆ له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ کۆلیژی زانستە سیاسیەکان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، لە دیدارێکدا کە لە لایەن سەنتەرەکەمان ڕێکخرابوو پرۆفیسۆر ده‌یڤد رۆمانۆ چه‌ند پرسێكی زانستی و جیهانی له‌گه‌ڵ قوتابییانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان تاوتوێكرد.
لەو دیدارەدا و پاش بە سەر کردنەوەی به‌شه‌كانی كۆلێژ، پرۆفیسۆر رۆمانۆ باسی لە ئەزمونی ژیانی خۆی و چۆنیەتی هەلبژاردنی پرسی کورد بۆ خوێندنی دکتۆراکەی کرد و دواتر لە گفتگۆیەکی یەك کاتژمێر و نیوی وەڵامی پرسیاری قوتابیانی لە سەر چه‌ندین پرسی گرنگ لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان دایەوە. له‌م نێوه‌نده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین، سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی ناڤین، گرنگی و تەکنیکەکانی لۆبی کردن لە ئەمریکا و دەرفەتی وەرگرتنی زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیانی کورد لە ئەمریکا زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
پرۆفیسۆر ده‌یڤد رۆمانۆ (Professor David Romano)
پرۆفیسۆری سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆی ویلایەتی میسۆری (Missouri State University)
نووسەری کتێبی: ( بزووتنەوەی ناسیونالیستی کوردی: ده‌رفه‌ت، رێكخستن، و ناسنامە)
The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity
سەرنووسەری هاوبەشی کتێبێكە به‌ناوی : ململانێ، دیموکراتیزەکردن، و کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا.