
به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، له هۆڵی سیمیناری كۆلێژ، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی هه‌ڵسا به سازدانی پانێڵێك به ناونیشانی (خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له سێ گۆشه‌نیگای جیاوازدا)، بۆ هه‌ریه‌كه له به‌رێزان (د.په‌روێز ره‌حیم قادر) (پ.ی.د.زوبێر ره‌سول ئه‌حمه‌د) (د.كامه‌ران محه‌مه‌د عه‌زیز).
له سه‌ره‌تای پانێله‌كه‌دا، (دكتۆر محمد محمود – سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی) كه هاوكات رێكخه‌ری پانێله‌كه‌بوو، به‌كورتی تیشكی خسته سه‌ر وه‌رزی نوێی كاركردنی سه‌نته‌ر. پاشان له‌یه‌كه‌م ته‌وه‌ره‌دا دكتۆر په‌روێز ره‌حیم له‌ژێر ناونیشانی (نارەزایەتییەکانی ئێران لەنێوان خۆپێشاندانی دوێنێ و شۆرشی ئێستا) تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م رابوونه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێران، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵبگرێ. پاشان به ووردی شیكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌م ئاماژانه كرد كه ده‌شێ له پرسی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران لێیان تێبگه‌ین.
ته‌وه‌ری دووه‌می پانێڵه‌كه به بابه‌تێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به ناونیشانی (خۆپێشاندانەکانی ئێران چ دەگەینێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان؟) كه له‌لایه‌ن دكتۆر زوبێر ره‌سول پێشكه‌شكرا. به‌رێزیان له‌میانه‌ی بابه‌ته‌كه‌یاندا هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی و لێكه‌وتانه‌ی لێكدایه‌وه كه ده‌شێ خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستنه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌و بژاردانه كرد كه له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستانه كه به‌هۆیه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه هه‌ستیاره‌دا بكات.
له‌به‌شی سێیه‌می پانێله‌كه‌دا، دكتۆر كامه‌ران محه‌مه‌د، بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی (لێکەوتە جیهانییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران). له‌سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌یدا شیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌و گۆرانكارییانه‌كرد كه‌به‌سه‌ر سیسته‌می جیهانیدا هاتووه، به‌تایبه‌ت له‌روانگه‌ی پێگه‌و ستراتیژییه‌تی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، پاشان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پرسی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سته‌وه به‌و هاوكێشانه‌ی سیسته‌می جیهانی كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه به‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له‌م دۆخه نوێیه‌دا.
له كۆتاییدا پانێڵه‌كه مامۆستایان و قوتابیان له رێگه‌ی پرسیار و گفتوگۆوه تیشكی زیاتریان خسته ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی له ئێران سه‌ریانهه‌ڵداوه.