بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی پێنجەم 2021-2022

كۆنووسی پێنجەم 2021-2022

بانەمەڕ, یەکشەممە 17, 2022

كۆنووسی (پێنجەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2021-2022

ڕێكەوت: 17/04/2022

ڕۆژی: یەك شه‌ممه‌

كات: 09:30ی شەو    

شوێن: بەشێوەی ئۆنلاین بە بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی Google Meet

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێنجەم كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تا به‌رێز (پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە به‌ڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:

یه‌كه‌م: سەبارەت بە دەستنیشانكردنی ساڵی ئەكادیمی بۆ پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی و پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی جەخت لەوەكرایەوە كە ئەم ڕێكەوتانە بەتەواوی مامۆستایانی زانكۆمان بگەیەنرێت:

1-ساڵی ئەكادیمی بۆ پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان، هەموو ساڵێك لە ڕێكەوتی 1/9 دەستپێدەكات تاوەكو 31/8 ، واتە كۆلێژەكانی سەرجەم چالاكییەكانیان لەنێوان ئەو ماوەیە بۆ هەژماردەكرێت لە پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكاندا. بۆ نمونە لەڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكاندا بۆ ئەم ساڵ كۆلێژەكان تەنها ئەو چالاكیانە داخڵ دەكەن كە لەماوەی نێوان 1/9/2021 تاوەكو 31/8/2022 ئەنجام دراون.

2- ساڵی ئەكادیمی بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و هەژماركردنی خاڵ بۆ مامۆستایان هەموو ساڵێك لە ڕێكەوتی 1/6 دەستپێدەكات تاوەكو 31/5 لەو ماوەیەدا مامۆستاكان چالاكییە زانستیی و ئەكادیمییەكانی بۆ هەژماردەكرێت. بۆ نمونە لەپرۆسەی دڵنیایی جۆریی ئەم ساڵدا مامۆستایان تەنها ئەو چالاكیانە داخڵ دەكەن كە لەماوەی نێوان 1/6/2021 تاوەكو 31/5/2022 ئەنجام دراون.

دووەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباكی قوتابیان، جەختكرایەوە كە فیدباكی قوتابیان لەپاش تاقیكردنەوەكانی میدتێرم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاركرا كە كۆلێژەكان پابەندبن بەوەی كە تاقیكردنەوەی میدتێرم لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدەن و دوای نەخەن بۆ كۆتایی سمستەر تاوەكو نەبێتە بەربەست بۆ كارەكانی دڵنیایی جۆریی.

سێیەم: سەبارەت بەپێداچوونەوە بە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان، جەختكرایەوە كە لەنزیكترین كاتدا بەلیستێك ناوو ئیمەیڵی هەموو ئەو مامۆستایانە بنێرن كە خانەنشین یاخود، كۆچی دواییانكردووە، یاخود ڕاژەی گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی زانكۆمان بۆئەوەی ناویان لەناو داتابەیسی پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایاندا بسڕێتەوە. بەجۆرێك ئامادەبكرێت كە هۆبەی پلاندانانی كۆلێژەكان لەمەودوا پشت بەزانیارییەكانی ئەو داتابەیسەی ستافی ئەكادیمی ببەستن بۆ هەموو بوارەكانی زانیاری وەرگرتن دەربارەی مامۆستایانی زانكۆ.

چوارەم: سەبارەت بەو ڕێنماییانەی تازانەی سەرۆكایەتی زانكۆ دەربارەی كاراكردنی پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان، جەخت لە جێبەجێكردنیان كرایەوە تاوەكو مامۆستایانی زانكۆمان هاندەربن بۆئەوەی قوتابیان زۆرترین ڕێژەی سەردانكردنیان هەبێت وێبسایتی زانكۆو پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان، ئەمەش لەڕێی دروستكردنی ئەو پەیوەندییە ئەلیكترۆنییە دەبێت لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان كە لەڕێنماییەكانی دڵنیایی جۆریدا جەختیان لەسەر دەكەینەوە.

پێنجەم: سەبارەت بەپرۆژەی دەرچوونی قوتابیان، جەخت لەوەكرایەوە كە قوتابیانی قۆناغی كۆتایی تەنها لەڕێگەی وێبسایتی زانكۆوە پرۆژەكانیان ئەپلۆد دەكەن و لەهیچ بەشێك نابێت ڕێگە بدرێت قوتابیان بەشێوەی (هاردكۆپی) پرۆژە دەرچوونەكەیان پێشكەشی بەش بكات. پاش ئەوەی قوتابی پرۆژەی ئەپلۆدكرد، بەشەكانی كۆلێژەكان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە پرۆژەكان دەنێرێت بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندن.

شەشەم: سەبارەت بەكۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی چوارەم و قۆناغی یەكەم، جەخت لەوە كرایەوە كەوا پاوەرپۆینت و پۆستەرەكان بنێرن بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ، دوا وادە بۆ ناردنی پرزنتەیشنەكان و پۆستەرەكان وەكو لە كۆنووسی پێشتریش ئاماژەی پێدراوە ڕێكەوتی 9/5/2022 دەبێت.

حەوتەم: سەبارەت بە(بەئێكسڵ فۆرمەكانی كاد و پۆرتفیلۆ)، جەخت لەوەكرایەوە كەوا مامۆستایان هەمووساڵێك كار بەفۆرمە نوێیەكان بكرێت، چونكە ساڵانە بەپێی پێشنیاری كۆلێژەكان گۆڕانكارو ئەپدەیتی خاڵەهەژماركراوەكان دەكرێت لە هەردوو فۆرمەكە.

هەشتەم: سەبارەت بە ڕێكخستنی (فۆرمی ڕاپرسی) قوتابیانی خوێندنی باڵا/ماستەرودكتۆرا لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پرۆگرامدا، پێشنیاركرا بۆ لەمەودوا ناردنی (فۆرمی ڕاپرسی) قوتابیانی خوێندنی باڵا/ماستەرودكتۆرا بۆ لیژنەی تەحكیم، بەنووسراوی فەرمی و لەڕێگەی لیژنەی زانستی بەشەكانەوە بنێرێت، نەوەك قوتابی سەرپشك بكردێت بە ئارەزووی خۆی ئەندامانی لیژنەی تەحكیم دیاری بكات بۆ هەڵسەنگاندنی(فۆرمی ڕاپرسی). ئەمەش وادەكات پرۆسەی تەحكیم كردنی (فۆرمی ڕاپرسی) لەسەر بنەمایەكی زانستی دروست ئەنجام بدرێت و هەروەها بەهایەكی زانستی بۆ ماندووبوونی ئەو مامۆستایانە دەدانرێت كەوەكو ئەندامی لیژنەی تەحكیم كردنی (فۆرمی ڕاپرسی) دەستنیشانكراوە.

نۆیەم: سەبارەت بە ڕێكخستنی شێوازی دابەشكردنی نمرەی كۆشش بۆ سیستمی سمستەر لە سەرجەم قۆناغ و بەشەكانی كۆلێژەكاندا، پێشنیاركرا بۆ ساڵی داهاتوو سەرجەم بەشەكانی كۆلێژەكان ڕاو پێشنیاری خۆیان بۆ ئەم مەبەستە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان تاوەكو لەسەرجەم كۆلێژەكاندا یەك شێوازی دابەشكردن بۆ نمرەی كۆشش پەیڕەوبكرێت. لەسەر بنەمای ئەم نمونەیە هەر كۆلێژێك تاوەكو ڕێكەوتی 1/7/2022 پێشنیارو سەرنجی خۆی پێشكەش بە سەرۆكایەتی زانكۆ بكات

خشتەی دابەشكردنی نمرەی كۆششی قوتابیان 40%

نمرەی

ئامادەبوونی قوتابی لەناوپۆل

نمرەی وێرك لۆد قوتابی

سیمینار، ئێسەی، ڕاپۆرت، گروپ وێرك، كتێبخانە...هتد

نمرەی تاقیكردنەوەی میدتێرم

كۆی نمرەی كۆشش

 

 

 

40

 

بەمشێوه‌يه‌ دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

                            پ.د.نبیل عادل فخری         

                                    بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان

File Attachement
پاشکۆ قەبارە
كۆنووسی كۆبوونەوەی(5) دڵنیایی جۆریی2022.pdf116.17 ک.ب. 116.17 ک.ب.

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy