بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • كۆنووسی چوارەم 2021-2022

كۆنووسی چوارەم 2021-2022

خاکەلێوە, پێجشەممە 24, 2022

كۆنووسی (چوارەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 2021-2022

ڕێكەوت: 24/03/2022

ڕۆژی: پێنج شه‌ممه‌

كات: 10:00ی بەیانی  

شوێن: بەشێوەی ئۆنلاین بە بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی Google Meet

بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، چوارەم كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تا به‌رێز (پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە به‌ڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:

یه‌كه‌م: سەبارەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباكی قوتابیان، جەختكرایەوە بەهەمان میكانیزمی سمستەری یەكەم فیدباكی قوتابیان بەشێوەی ئۆنلاین وەردەگیرێت لەڕێگەی گووگڵ فۆرم و لەپاش تاقیكردنەوەكانی میدتێرم بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاركرا كە لە ڕێكەوتی 15/04/2022 دەست بەئەنجامدانی پرۆسەی فیدباكی قوتابیان بكرێت بۆ سەرجەم قۆناغەكان لەهەموو بەش و كۆلێژەكان.

دووەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قوتابیانی قۆناغی كۆتایی و قوتابیانی قۆناغی یەكەم، پێشنیاركرا:

  1. كۆنفرانسەكە لەڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 17/05/2022 لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆ بەڕێوەدەچێت.
  2. لەسەر ئاستی هەر كۆلێژێك تەنها (یەك)پرۆژەی دەرچوون، (یەك)پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی كۆتایی، (یەك)پۆستەری ئەكادیمی قۆناغی یەكەم، دەستنیشان دەكرێت وەكو باشترین پرۆژەی دەرچوون و پۆستەری ئەكادیمی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكە.
  3. سەبارەت بە كۆلێژەكانی پەروەردە، پەروەردەی شەقڵاوە، پەروەردەی بنەڕەتی، ئەوان بۆ بەشە زانستییەكان و بەشەمرۆڤایەتییەكان بەجیاواز، خاڵی دووەم پەیڕەو دەكەن.
  4. پۆستەرە ئەكادیمییەكان لەسەر بنەمای تێمپلێتی پۆستەری ئەكادیمی دیزاین دەكرێت كە لەسەر پەیجی دڵنیایی جۆریی دانراوە، بەشێوەی ستونی و بەقەبارەیA2 لەسەر فلێكس چاپ دەكرێت.
  5. پاوەرپۆینتی پرۆژەی دەرچوون لەسەر تێمپلێتی دەستنیشانكراو ئامادەدەكرێت، كە نابێت لە 10سڵاید زیاتر بێت، چونكە بۆ هەر قوتابییەك تەنها ماوەی 10خولەك هەیە بۆ پێشكەشكردنی سیمینارەكەی.
  6. دوا وادە بۆ ناردنی پۆستەرە ئەكادیمییەكان و پاوەرپۆینتی پرۆژەی دەرچوونەكان ڕێكەوتی 08/5/2022 دەبێت، هەر كۆلێژێك تاوەكو ئەو ڕێكەوتە پۆستەرو پاوەرپۆینتی پرزنتەیشنەكان نەنێرێت مافی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی پێ نادرێت.

سێیەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی كۆتایی پرۆژەی دەرچوون لەگشت كۆلێژەكان، جەخت لەوە كرایەوە كە بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكان لە ڕێكەوتی 16/04/2022وە دەست بەئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی كۆتایی بۆ پرۆژەی دەرچوون ئەنجام بدەن لەسەر بنەمای ئەو فۆرمانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی گشتاندنی پێكراوە. هەروەها گشت پرۆژەی دەرچوونەكان هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لەڕێگەی وێبسایتی زانكۆوە سەبمیت دەكرێت بۆ بڕیاردەری بەشەكان.

چوارەم: سەبارەت بە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان جەختكرایەوە، كە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان بەدواداچوون بكات لەسەر وێبسایتی پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایان تاوەكو هەر كەم و كورتییەك هەبێت چارەسەر بكرێت، بەمشێوەیە:

  1. ناردنی لیستێك بە ناوو ئیمەیڵی زانكۆیی ئەو مامۆستایانەی، كە خانەنشین بوون یاخود كۆچی دواییان كردووە، بۆئەوەی پرۆفایلەكانیان لە بەشێكی تایبەتدا ئەرشیف بكرێت.
  2. ناردنی لیستێك بە ناوو ئیمەیڵی زانكۆیی ئەو مامۆستایانەی، كە ڕاژەیان گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی زانكۆمان یاخود ئەوانەی كە بەهەر هۆكارێك فەسڵكراون یاخود ڕاژەیان لەزانكۆمان نەماوە، بۆ سڕینەوەی پرۆفایلەكانیان لەناو وێبسایتی ئەكادیمیك ستاف.
  3. پێداچوونەوە بەناوی كۆلێژو بەشەكانداو بەراوردكردنی بە ڕێبەری دەرچووان، بۆئەوەی ئەگەر هەر هەڵەیەك لەناوەكان هەبێت لەسەر وێبسایتی پرۆفایلی ئەكادیمی ڕاستبكرێتەوە بەوشێوەیەی كە لە فەرمانی زانكۆیی دەستنیشانكردنی ناوی كۆلێژو بەشەكاندا هاتووە.
  4. ساڵی ئەكادیمی بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لە 1/9وە دەستپێدەكات تاوەكو 10/6 لەو ماوەیەدا مامۆستا سەرجەم چالاكییەكانی لە پرۆفایلی ئەكادیمی خۆی ئەپڵۆد دەكات، پاش ئەو ڕێكەوتە لەگشت كۆلێژەكان بەهەمان میكانیزمی ساڵانی پێشوو، دەست بەهەڵسەنگاندنی مامۆستایان دەكرێت لە پرۆسەكانی زانستخوازی بەردەوام و هەگبەی مامۆستا.

پێنجەم: سەبارەت بەكاراكردنی پەیوەندی ئەلیكترۆنی و زانستی لەنێوان قوتابی و مامۆستایانی زانكۆمان، پێشنیاركرا:

  1. هەموو مامۆستایان ئاگاداربكرێن لەبەشی (Teaching) لەپرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان، بەفایلێكی وێنە یاخود پی دی ئێف، بانكی پرسیار(Question Bank) ئەپڵۆد بكات، ناوەرۆكی فایلەكە سەرجەم ئەو پرسیارانە لەخۆبگرێت كە ڕۆژانە لەوانەكاندا بۆ قوتابیان دەخرێتەڕوو.
  2. هەموو مامۆستایان ئاگاداربكرێن، كەچەند وانەیەك بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ڤیدیۆیی لەبەشی (Teaching) لەپرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان ئەپلۆد بكەن.
  3. مامۆستایان ئاگاداربكرێن، بە جێبەجێكردنی هەریەك لەو دووخاڵەی پێشتر، وەكو هاندانێك بۆ مامۆستایان، لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی خاڵی كارا بۆ مامۆستا هەژماردەكرێت.

شەشەم: سەبارەت بە كاراكردنی چالاكییە زانستی و ئەكادیمییەكان لە بەشەكاندا، پێشنیاركرا بۆ ساڵی داهاتوو، هەموو بەشێك پێویستە لەدەستپێكی ساڵی ئەكادیمییدا پلان خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاكییە زانستییەكان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی بكات، واتە دەبێت هەموو بەشەكانی كۆلێژەكان پلان دابڕێژن بۆ ئەنجامدانی چالاكی زانستی وەك سمپۆزیۆم، وێركشۆپ، كۆنفرانس. بەدەر لەچالاكییەكانی ناو پلانە زانستییەكە، سەرۆكاتی زانكۆ پاڵپشتی ئەنجامدانی هیچ چالاكییەك ناكات لە كۆلێژەكان.

بەمشێوه‌يه‌ دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

      

                            پ.د.نبیل عادل فخری         

                                    بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان

File Attachement
پاشکۆ قەبارە
كۆنووسی كۆبوونەوەی(4) دڵنیایی جۆریی2022.pdf116.62 ک.ب. 116.62 ک.ب.

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy