About Higher Education
Salahaddin University-Erbil's Higher Education Department stands as a beacon of academic excellence in the heart of Kurdistan, Iraq. Renowned for its commitment to nurturing intellectual growth and fostering critical thinking, the department offers a diverse array of programs tailored to meet the evolving demands of today's globalized world. With a dedicated faculty comprised of esteemed scholars and experts in their respective fields, students at Salahaddin University-Erbil are provided with a rich educational experience that extends beyond the confines of the classroom.
At the Higher Education Department, students have the opportunity to engage in rigorous academic pursuits while also benefiting from a vibrant campus culture that encourages creativity, innovation, and collaboration. Whether studying humanities, sciences, or professional disciplines, students are equipped with the knowledge, skills, and perspectives needed to excel in their chosen careers and contribute meaningfully to society. Through a combination of cutting-edge research, experiential learning opportunities, and a commitment to academic excellence, Salahaddin University-Erbil's Higher Education Department continues to empower the next generation of leaders and thinkers, shaping a brighter future for Kurdistan and beyond.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەڕووی کارگێڕییەوە ڕاستەوخۆ سەر بە فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵایە، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، چوار هۆبەی هەیە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
هۆبەی خوێندنی باڵا
ئهركهكانی خوێندنی باڵا
١- پلانی ساڵانەی مۆڵەتی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆمان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
٢- پلانی ساڵانەی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆمان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
٣- ڕاگەیاندن و بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان.
٤- بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی پێویست بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا.
٥- سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکاران لەکاتی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە هەماهەنگی کۆلێژە پەیوەندیدارەکان.
٦- ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە فەرمانی زانکۆیی، دوای پەسندکردنی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٧- دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان
٧- دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە بەخشینی بڕوانامەی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ئەو قوتابییانەی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان بە سەرکەوتوویی تەواو دەکەن.
٨- پێدانی نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا) بۆ ستافی زانکۆمان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.
٩- ڕێکخستنی سیمیناری تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەی ئەو کەیسانەی وەزارەتمان ئاراستەی زانکۆمانی دەکەن.
١٠- وردبینی کردنی بڕوانامەکان و ڕاستی و دروستییان.
١٢- ئامادەکردنی ئاماری وەرزی و ساڵانەی قوتابییانی خوێندنی باڵای وەرگیراو لە زانکۆمان بە زانیاری تەواو.
١٣- ئامادەکردنی ئاماری ئەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا کە بە شێوەی ئاسایی یان پاڕالێڵ لە زانکۆمان دەخوێن.
١٤- پێدانی پشتگیری بە قوتابییانی خویندنی باڵا بۆ ناوخۆی وڵات.
١٥- دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی بۆ پاداشتی لیژنەکانی تاوتوێکردنی قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا .
١٦- پەسەندکردنی نووسراوی چەسپاندنی ناونیشانەکانی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا.
١٧- پەسەندکردنی پێکهێنانی لیژنەکانی تاوتوێکردنی نامەکانی ماستەر و تێزی دکتۆرا.
١٨- هەر ئەرکێکی دیکەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ یان یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەم بەڕێوەبەرایەتییە بسپێردرێت.
ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا
ڕێنمای ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٢٢) ی خوێندنی باڵای (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان
١- ڕێنمایی شێوازی کۆرسەکانی خوێندنی باڵای دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی لا زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان
٢- ڕێنمایی شێوازی کۆرسەکانی خوێندنی ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
٣- ڕێنمایی شێوازی کۆرسەکانی خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕێبەری نووسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا
- فۆرمەکان
- Thesis System
هۆبەی پلانی خوێندن و بەرزکردنەوەی زانستی (کاروباری زانستی)
ئەرکەکانی کاروباری زانستی
١- دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە پاداشتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی مامۆستایان لە گۆڤارەکانی زانکۆمان.
٢- دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە پاداشتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی مامۆستایان لە گۆڤارەکانی کلاریڤەیت و سکۆپەس.
٣- ئامادەکردنی کۆنووسی لیژنەی کوالیتی گۆڤارەکان و چاپکردنی کۆنووسی تایبەت بە گۆڤارەکانی کە لە لستی(Impact Factor- Thomson Reuters) بۆ بڵاوکراوەکانی مامۆستایانی کۆلیژەکانی سەر بە زانکۆمان.
٤- ئامادەکردنی لیستی مامۆستایان بۆ سوپاس و پیزانین بۆ ئەو توێژەرانەی ستافی زانکۆمانن، کە توێژینەوەیان لە زانکۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بڵاوکردۆتەوە.
٥- پێدانی نووسراوی لاری نەبوون بە مامۆستایانی زانکۆمان بۆ وتنەوەی وانە لە کۆلێژەکانی ناو زانکۆمان و زانکۆکانی دیکەی کوردستان.
٦- دەرکردنی نووسراوی ئاسانکاری بۆ مامۆستایانی توێژەر بۆ فەرمانگە و تاقیگەکان، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان بکرێت.
٧- ڕاستی و دروستی بۆ توێژینەوەی بڵاوکراوەکان بۆ مامۆستایانی سەر بە میلاکی زانکۆمان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی و پاداشت و ڕێزوسوپاس.
گۆڤارە زانستییە باوەڕپێکراوەکان
- گۆڤارە زانستییە باوەرپێکراوەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
- گۆڤارەکان کە لە کلاریڤەیت ئیندێکسکراون.
- گۆڤارەکان کە ئیمپاکت فاکتەریان هەیە.
- گۆڤارەکان کە لەسکۆپەس ئیندێکسکراون.
هۆبەی گۆڤار
- گۆڤارەکانی زانکۆی سەلاحەدین (zanco Journals)
هۆبەی سپلیت سایت
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی
هەولێر- شەقامی زانکۆ
سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر نهۆمی دووەم.
پەیوەندی:
ئیمیل: [email protected]
ژمارە موبایل: 009647504542774