بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
پێڕستداخستن
Research at SU

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary

Salahaddin Universty Logo
Salahaddin University-Erbil
زانكۆی سه‌لاحه‌‌ددین-هه‌ولیر

Top Bar Menu

  • دڵنیایی جۆری
  • Registration
  • PSCC
  • CAC
  • ستافی ئەکادیمی
  • سەنتەری توێژینەوە
  • Zanco Journals
  • CDC
  • eLibrary
Salahaddin Universty-Erbil
Salahaddin Universty-Erbl
  • دەربارە
    • سه‌رۆكی زانكۆ
      • Authority, Tasks and Committees
      • Biography
      • Office and Staff
      • Recognition and Awards
      • Administrative Structure
    • History
      • Erbil History
      • Hall of Fame
      • Previous Presidents
      • History
      • Logo and Identity
    • Mission and Vision
      • Mission
      • Vision
      • Future Plans
    • Presidency Offices
      • University Council
      • Vice President for Administration
      • Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies
      • Vice President for Student Affairs and Education
    • Numbers and Figures
      • General Figures
      • List of Asst. Professors
      • List of Professors
    • Maps and Directions
      • Colleges and Directories Locations
      • Directions from Erbil International Airport
      • For Visitors
      • University Map
    • Globalization
      • Globalization
      • Links and Alliances
    • Regulations and Policies
      • Strategic Plan
      • Employment
      • Policies
      • Regulations and Policies
      • Student Admission
  • خوێندن لە زانکۆ
    • Accommodation
    • Postgraduate Study
    • Programs
    • Undergrduate Study
  • کۆلێژەکان
    • زانست
    • ئەندازیاری
    • زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
    • پەروەردە
    • ئاداب
    • زمان
    • بەڕێوەبردن و ئابووری
    • یاسا
    • زانستە سیاسیەکان
    • پەروەردەی بنەڕەتی
    • پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
    • زانستە ئیسلامیەکان
    • هونەرە جوانەکان
    • پەروەردەی شەقلاوە
    • پەروەردەی مەخموور
    • Veterinary Medicine
  • توێژینەوە
    • پاداشتی توێژینەوە
  • چاڵاکیەکان
    • کۆنفڕانس
    • ۆرکشۆپ
    • دیدار
    • خول
    • وه‌رزشی
    • هونه‌ری
‌ ‌ پێڕست
  • ماڵەوە
  • node
  • ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری و فره‌یی

ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری و فره‌یی

هەینی, ڕێبەندان 18, 2019

زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پڕۆگرامێكی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر (FAU)ی ئه‌ڵمانی كه‌ ئێستا پێی ناوه‌ته‌ ساڵی شه‌شه‌م له‌ژێر ناونیشانی (پێگه‌یاندنی مامۆستایان له‌ بواری وانه‌گوتنه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌دا) كه‌ تیایدا نزیكه‌ی (٥٠) په‌نجا له‌ ستافی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ڕاهێنانی جیاوازیان پێكراوه‌ له‌ هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری(Entrepreneurship Education) و په‌روه‌رده‌ی فره‌یی (Diversity Education). له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و دوو بواره‌ وه‌ك بابه‌ت دیزاینان بۆ كرا، له‌ناو مه‌نهه‌جی ٧ به‌شی زانستی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی له‌ خوێندنی به‌یانیان و ئێواران زانكۆكه‌مان زیاد كرا، له‌ ساڵانی دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا و پاشان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراو و به‌ره‌وپێش بردرا. ماوه‌ی ٣ ساڵه‌ له‌ گشت به‌شه‌كانی ئه‌و كۆلێژه‌ ده‌خوێندرێ زیاتر له‌ ٤٠٠٠ قوتابی سوودمه‌ند بووه‌ لێی. ئه‌م كاره‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری سه‌لاحه‌ددین، كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر دامه‌زرا، ئه‌نجام ده‌درێ. 

وه‌ك ئاشكرایه‌ و ده‌یزانن كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ –٢٠٢٠) ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی خستۆته‌ نێو پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانه‌وه‌. بۆیه‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وه‌ك ئه‌ركێكی زانستی وئه‌كادیمی و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارامه‌ و لێهاتوو بۆ داهاتوو، به‌ پێویست و گرنگی ده‌زانێ بانگێشتی ته‌واوی زانكۆكانی هه‌رێم بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ دوو خولی ڕاهێنانی هاوته‌ریب له‌و دوو بواره‌دا بۆ مامۆستایانی زانكۆ. ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی دروستكردنی تاكێكی سه‌ربه‌خۆ و پێشه‌نگ كه‌ بتوانێ له‌گه‌ڵ ژیانی بازاڕی كار هه‌ڵبكا و ده‌رفه‌تی كار دروستبكا نه‌وه‌ك به‌دوای ده‌رفه‌تی كار بگه‌ڕێ، هه‌روه‌ها تاكێك كه‌ هه‌ڵبكا له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژی سه‌باری جیاوازی ئایدۆلۆژیا و ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، یاخود دروستكردنی كادرێكی په‌روه‌رده‌یی كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و كارامه‌یی و چه‌مكانه‌ بێ و بتوانێ له‌ داهاتوو نه‌وه‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كان پێبگه‌یه‌نێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌.

ناونیشانی خول:

ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری و فره‌یی

Teacher Training & Development: Entrepreneurship & Diversity Education 

ئامانجی خولی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نكگاری:

- ئاشناكردنی به‌شداربووان به‌ چه‌مكه‌كانی پێشه‌نگكاری و په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری.

- خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایانی ئاینده‌ و باشتر ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌ڕووی دیدگا و جیهانبینی و كارامه‌ییه‌كانی ژیان.

- چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری له‌ زانكۆ و قوتابخانه‌كان.

- ڕێنماییكردن و هاریكاریكردنی به‌شداربووان بۆ دیزاینكردنی كۆرسبوكی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری.

ئامانجی خولی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی:

- ئاشناكردنی مامۆستایانی ڕاهێنراو به‌ بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و تێكهه‌ڵكێشكردنی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ و فێركردندا.

- هاوكاریكردنی مامۆستایانی به‌شداربوو بۆ تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكه‌كانی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و چۆنیه‌تی جێكردنه‌وه‌و وتنه‌وه‌ی له‌ پرۆگرامی خوێندندا.

- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای مامۆستایان بۆ وتنه‌وه‌ی بابه‌تی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانی ژیان وه‌ك بابه‌تێكی نوێی به‌رنامه‌ی خوێندن له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی.

- ڕێنماییكردن و هاریكاریكردنی به‌شداربووان بۆ دیزاینكردنی كۆرسبوكی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی.

ماوه‌ی خوڵ:١٨ كاتژمێر له‌ ٦ رۆژدا

به‌رواری ده‌ستپێكردن:٢١\٩\٢٠١٩

به‌رواری كۆتایی:٢٦\٩\٢٠١٩

لێژنه‌ی ئاماده‌كاری:

١. م. هه‌وران عبدالله‌ سعید

٢. د.سامی علی حسین

٢. م. نیزام حسن ڕشید

٣. م. احسان صابر شفیق 

٤. دیڤد سامی تۆما

٥. سیروان احمد قادر

خۆتۆماركردن:بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆماركردن سه‌ردانی ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بكه‌ن له‌رێگای:

تێبینی:گشت خه‌رجیه‌كانی خوله‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌بێت جگه‌ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ و خواردن.

بۆ به‌شداری كردن تكایه سه‌ردانی‌ ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن‌

ناونیشان

  • ‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
  • شەقامی زانکۆ، هه‌ولێر
  • هه‌رێمی كوردستان، عێڕاق
  • كۆ‌دی پۆسته‌: 44002
  • ‌[email protected]

زیاتر

  • گۆڤاری زانكۆ
  • باوكان و خێزان
  • یونیكۆد

سه‌نته‌ره‌كان

  • سه‌نته‌ری زمان
  • كێبخانه‌ی گشتی
  • سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری
  • پێداگۆجی
  • سه‌نته‌ری به‌كارخستن
  • سەنتەری توێژینه‌وه‌‌
  • پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان

  • دڵنیایی جۆری
  • په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان
  • ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
  • چاپخانەی زانکۆ
  • په‌یوندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌
  • ڕاگه‌یاندن
  • ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان
  • سەرچاوە مرۆییەکان
  • تۆماری گشتی
  • ده‌رباره‌ی زانكۆ
  • نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ
  • فیدباك
footer color bar
  • Terms Of Use
  • Privacy Policy