
رۆژانی 26 - 28 / 3 / 2019 بەئامادەبونی بەرێز د. ئەحمەد دزەیی, سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و رۆشنبیران و زانایانی ئایینی و ژمارەیەكی زۆر لەمامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی زانكۆی سەلاحەدین و رێكخراوی (حكماء العرب للتنمیة و العدالة)لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بەرێوەچوو لەژێر ناونیشانی (گوتاری رق و كینە, كاریگەری لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و ئاشتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی), بەڕێوەچوو, چەندین گوتارو سمینارو توێژینەوە پێشكەش كران كە باس لە پێكەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەكان كراوە بەدرێژایی مێژوو.