
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ پرۆفسۆر ئیڤان مالى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى مەساریکى چیکى و د.سەلاح رەزا سەعید سەرۆکى زانکۆى چەرمۆ
لە دیدارێکى پرۆفسۆر ئیڤان مالى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى مەساریکى چیکى بۆ کاروبارى بەنێو دەوڵەتکردنى زانکۆکان و د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و د.سەلاح رەزا سەعید سەرۆکى زانکۆى چەرمۆ، چەندین تەوەرى زانستى تاوتوێً کران،بۆ سوود وەرگرتنى زانکۆکانى کوردستان لە ئەزموونى زانستى زانکۆ چیکییەکان بە تایبەت لە رووى پێشکەوتنى ئاستى زانستى و بەنێو دەوڵەتکردنیان . هەر لەو دیدارەدا باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان کرا، بۆ ئاڵو گۆڕ کردنى مامۆستایان و قوتابیان و پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى و هاوکارى کردنى زانکۆکانى کوردستان لە رووى پەروەردەى تایبەتیەوە کە زانکۆى مەساریک لەو بوارەدا پێشکەوتنێکى دیارو بەرچاوى هەیە لە نێو زانکۆ جیهانییەکاندا و بڕیار درا لەم بارەیەوە رێکەوتنێکى لێک تێًگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا ئەنجام بدرێت .