
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندى (IFPO)
د.ئەحمەد ئەنوەر دەزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى میشێل مۆتۆن بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى فەڕەنسى رۆژهەڵاتى نزیک لەبەیرووت (IFPO) و شاندى یاوەرى کرد، ئەمەو لەسەرەتا سەرۆکى زانکۆ بەکورتى باسى لەمێژووى زانکۆى سەلاحەددین کرد و باسى لەو پێشکەوتنانە کرد، کە لەماوەى رابردوودا زانکۆى سەلاحەددین بەخۆیەوە بینووە، لەپاشاندا جەختى لەو پرۆژانە کردەوە، کە لەلایەن هەردوو لادا ئەنجامدراوە وەک ئەنجامدانى کۆنفۆانس و ۆرکشۆپ و دیدارەکان و زمانى ئینگلیزى و شوێنەوار و تەلارسازى، هاوکات لەم دانیشتنەدا رێکەوتننامەیەک لەلایەن هەردوو لاوە واژوو کرا بۆ ئەنجامدانى دیدارێک، کە بایەخ بە شوێنەوار و تەلارسازى و خوێندنى ماستەر و کۆرسى ماستەر دەدات، لەلایەکى دیکەوە، هەموو بودجەکە لەلایەن یەکێتى ئەورووپا و پرۆژەى ئیراسمۆسەوەیە، لەپێشتریشدا لەلایەن هەردوو لاوە چەندین پرۆژە ئەنجامدراوە و چۆتە وارى جێبەجێکردنەوە.