
شاندی زانکۆی سەلاحەدین لە گەڵ رێکخراوی دادی ئەڵمانی و زانکۆی لایبزگ
شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین کە پێکهاتبوو لە د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆو د. عاتف فەرهادی راگری کولێژی زمان و ئاوات یەعقوب سەرۆکی بەشی ئەڵمانی و د. مازن عوسمان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان لە زانکۆدا، دیدارێکیان لە گەڵ بەرپرسانی پەیمانگای هێردەری زانکۆی لایبزگ و رێکخراوی دادی ئەڵمانی ئەنجامدا، بە ئامانجی چۆنیەتی پەرەپێدانی زمانی ئەڵمانی لە زانکۆی سەلاحەدین دا، لە رووی زانستی و دارایی و کارگێریەوە .
زانکۆی لایبزگ بە هاوکاری رێکخراوی دادی ئەڵمانی ماوەی شەش ساڵە پشتگیریی زانستی بەشی زمانی ئەڵمانی دەکات لە زانکۆی سەلاحەدین و تاکە بەشە لە سەراپای هەرێمی کوردستان و عیراقدا بۆ خوێندنی زمانی ئەڵمانی و تاوەکو ئَیستاکەش ٧٧ قوتابی لەو بەشە دەرچوون و ١٢ قوتابیش بەردەوامن لە خوێندندا .
هەر لەو دیدارەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند رێکەوتن کرا لە سەر ئەوەی هەر سێ لایەن بەردەوام بن لە سەر پەرەپێدانی بەش و دابین کردنی پشتگیری دارایی لە لایەن رێکخراوی داد بۆ بەشەکە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ و پەیمانگای هێردەری زانکۆی لایبزگیش ئەرکی زانستی بەشەکە لە ئەستۆ بگرێت ، لە رووی دابین کردنی مامۆستایان پێداویستی پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانی مامۆستایان و مەشقی هاوینەی قوتابیان لە ئەڵمانیا ، وێڕای تەرخان کردنی چەند کورسیەک بۆ خۆندنی ماستەر بۆ دەرچووە یەکەمەکانی ئەو بەشە .