
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ براین گریی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا
د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پێشوازی لە (براین گریی) یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لە سەنتەری رۆشەنبیری بەریتانی ( British Council) لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا و بەرپرسی بەشی هەرێمی کوردستان لەبوارەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵادا کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو کاروپرۆژە زانستیانەى ئەنجامی دەدەن ،بۆ راهێنانی مامۆستایان و هاوکاری کردنى زانکۆکانی کوردستان لەبواری زمانى ئینگلیزی و تاقیکردنەوەی ئایلتس.
لەم بارەیەوە سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی دەربری بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک، بەتایبەتی لە رووی دابین کردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
هەر لە دیدارەکەدا کە د.هیوا عەبدوڵڵا بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە ئامادەبوو، باس لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی سەنتەری زمان و هاوکاری کردنى لایەنی بەریتانی بەپێویست زانرا.
لە پاشان نوێنەرى باڵیۆزخانەی بەریتانی ئامادەیی خۆی دەربری بۆ کارکردن لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بۆ هەموو ئەو پرۆژانەى پەیوەستن بە زمانی ئینگلیزی و تاقیکردنەوەی ئایلتس.