سەنتەری ئیبن سینا
خولەکانی ڕاهێنان و گەشەپێدان (TDC)

پوختە
سەنتەرى ئيبن سینا له زانكؤى سەلاحەددين بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان یەکێکە لە سەنتەره پێشەنگەکان لە بواری ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكان، کە ژمارەیەکی جیاواز لە خولى پسپۆڕانە پێشکەش دەکات لە بواى ئەکادیمی، کارگێڕی، تەکنیکی و پەرەپێدان.
ئەم سەنتەره شێوازە نوێ و کارلێککارییەکانی ڕاهێنان بەکاردهێنێت و پابەندە بە دابینکردنی ژینگەیەکی فێربوونی هاندهر کە یارمەتی بۆ باشترکردنی چالاكی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی تواناى تاکەکان دەدات بەگوێرەی پێویستییەکانى سەردەم.
دیدگا
دیدگای ئێمە ئەوەیە ببینە سەنتەرێکی پێشەنگ لە بواری ڕاهێنان و دروستکردنی توانا لە ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی، کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداربێت لە پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی و پیشەییەکان، بەگوێرەی ستانداردەکانی کوالیتی و باشترین پێوانە نێودەوڵەتییەکان.
پەیام
پەیاممان پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدانی خاوەن کوالیتی بەرزە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تاکەکان و دامەزراوەکان، لە ڕێگەی:
- بەکارهێنانی شێوازە نوێکانی ڕاهێنان.
- سوودوەرگرتن لە ڕاهێنەرانی پسپۆڕ.
- دروستکردنی هاوبەشی ئەکادیمی کاریگەر.
ئەمەش بەئامانی گونجاندنی تواناکان لەگەڵ بازاری کارو پەرەپێدانی بەردەوام.
بەها سەرەکییەکان
- ناوازەیی (Excellence). بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان.
- فێربوونی بەردەوام (Lifelong Learning). برەودان بە زانست لە هەموو قۆناغەکاندا
- سەرکردایەتی (Leadership) . پێشەنگبوون لە بوارەکاندا
- کارامەیی جیهانی .(Global Competence) توانای تێگەیشتن و مامەڵەکردن بە کاریگەرییە جیهانییەکان
- هاوکاری و بونیاتنانی توانا (Collaboration & Capacity Building).
ئەرکە سەرەکییەکان
- خولەکانی ڕاهێنان و پەرەپێدان: خولی کورتخائەنی چڕ بۆکاراماییە پیشەییەکان.
- بەرنامەکانی پەرەپێدانی پیشەیی: بەرنامەی ڕێکخراو بۆ گەشەپێدانی کار و زانست بەرنامەکانی فێرکردنی
- پەروەردەی بەڕێوەبەران (Executive Education): بەرنامەی پێشکەوتوو بۆ سەرکردە و بەڕێوەبەرەکان.
- وێرکشۆپ و بەرنامەی بڕوانامەدار: خولی پراکتیکی کە بڕوانامەی باوەڕپێکراوی لەگەڵدایە.
- فێربوونی دیجیتاڵ: خولی ئۆنلاین و بەکارهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون (LMS ).
ئامانجە سەرەکییەکان
- پەرەپێدانی توانا کارگێڕی و پیشەییەکان.
- ئامادەکردنی مامۆستایان بەگوێرەی ترێندی نوێی فێرکردن.
- پشتگیری پلانی پەرەپێدانی دامەزراوەکان.
- بڵاوکردنەوەی کولتووری فێربوونی بەردەوام.
- دروستکردنی هاوبەشی زانستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
- پشتگیری گۆڕانی دیجیتاڵ.
- پەرەپێدانی کولتووری فێربوونی هەمیشەیی.
- پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی دامەزراوەکان.
بەها گرنگەکان
- پەرەپێدانی توانای کارگێڕی و پیشەیی فەرمانبەران.
- ئامادەکردنی مامۆستایان بەگوێرەی نوێترین ڕەوتەکانی (ترێند) فێرکردن.
- پشتگیریکردنی پلانی گەشەپێدانی دامەزراوەکان.
- بڵاوکردنەوەی کەلتووری فێربوونی بەردەوام.
- دروستکردنی هاوبەشیی زانستی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
- پشتگیریکردنی پڕۆسەی گۆڕانی دیجیتاڵی.
- بەهێزکردنی تواناکانی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان.
خزمەتگوزارییەکان
- دیزاین و جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی پسپۆڕانە.
- خولە پیشەییە کورتخایەنەکان
- خولی باشترکردنی تواناکانی کارمەندان و مامۆستایان.
- پەرەپێدانی تواناکانی کەرتی کار و پیشەسازی.
- پشتگیریکردنی جۆری (کوالیتی) و پەرەپێدانی دامەزراوەیی.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری لە بواری ڕاهێناندا.
کێ سوودمەند دەبێت؟
- مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی.
- قوتابيان.
- بەڕێوەبەران و کارگێڕانی زانکۆ و دامەزراوەکان.
- پسپۆڕانی بواری پەرەپێدانی پیشەیی.
چۆن ئامانجەکان دەگەیەنێت؟
- دیزاینکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بەگوێرەی پێویستییەکانی بازاڕ و دامەزراوەکان
- بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکان بۆ فێربوونی ئۆنلاین
- بەکارخستنی ڕاهێنەرانی خاوەن ئەزموون و پسپۆڕ
- هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ کارایی بەرنامەکان
بۆچی ئەم سەنتەره هەڵدەبژێریت؟
- بەرنامەی کوالیتی بەرز بە ستانداردی جیهانی.
- ڕاهێنەری پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
- جەختکردنەوەوە لەسەر فێربوونی پراکتیکی.
- گرنگیدان بە داهێنان و دەرکردایەتی.
گرنگی سەنتەرەکە
سەنتەری ئیبن سینا بۆشاییەکانی فێربوونی ئەکادیمی پڕ دەکاتەوە، ئەویش لە ڕێگەی یەکخستنی زانستی تیۆری و توانای پراکتیکی؛ بۆ ئەوەی مامۆستایان، قوتابیان و پسپۆڕان بۆ ڕکابەرییە جیهانییەکان ئامادە بکات. بەرنامەکانمان تەنها گواستنەوەی زانیاری نین، بەڵکو ئامرازێکن بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە کارامەیی و سەرکردایەتیکردنی دامەزراوەکاندا.
بڕوانامە
بەشداربووان دوای تەواوکردنی خولەکان بە سەرکەوتوویی، بڕوانامەی فەرمیی سەنتەری ئیبن سینا بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان وەردەگرن، کە پیی رێنامییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
خشتەی فەرمی ڕێنمایی خولەکانی ڕاهێنان و گەشەپێدان
| ژمارە | بەش | بابەت / پێویستی | ڕوونکردنەوە |
|---|---|---|---|
| 1 | بابەت و ئامانجەکان | گونجان لەگەڵ ستانداردەکان | خولەکان دەبێت لەگەڵ پێشکەوتنە ئەکادیمی و پیشەییەکان بگونجێن. |
| دەرفەتی بڕوانامە | پرۆگرامەکان دەبێت دەرفەت بۆ گەشەپێدانی پیشەیی بڕەخسێنن. | ||
| تیۆری و پراکتیك | پێویستە خولەکان هاوسەنگی لە نێوان لایەنی زانستی و پراکتیکیدا بپارێزن. | ||
| 2 | لیژنەو بەرپرسیارێتیەکان | لیژنەی خولی ڕاهێنان | سەرپەرشتیکردنی پێکهاتە، ناوەڕۆك و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن. |
| پەنێلی مامۆستایان | ئەنجامدانی وانە و دانیشتنەکان بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵ. | ||
| تیمی پشتگیری کارگێڕی | بەڕێوەبردنی کاروباری تۆمارکردن و دابینکردنی پێداویستییەکان. | ||
| 3 | پلاندانان و ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان | جۆری خولەکان | خولەکان دەبێت بە چەند شێوازێك پێشکەش بکرێن (دابەشکردنی خولەکان بۆ (کورتخایەن، چڕ، یان درێژخایەن). ، چڕکراو، یان درێژخایەن). |
| شێوازی هەڵسەنگاندن | بەکارهێنانی پڕۆژە و تاقیکردنەوەی پراکتیکی بۆ هەڵسەنگاندن. | ||
| پلاتفۆرمی دیجیتاڵ | بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ ئاسانکاریی دەستگەیشتن بە زانیارییەکان. | ||
| 4 | هەڵسەنگاندنی بەشداربووان و بڕوانامە | مەرجی تەواوبوون | پێویستە بەشداربوو ئەرکەکان تەواو بکات بۆ شایستەبوونی بڕوانامە. |
| ناساندنی بڕوانامە | بڕوانامەکان دەبێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دانیان پێدا بنرێت. | ||
| 5 | بەڵگەنامە و دواداچوون | ڕاپۆرتی کۆتایی | ئامادەکردنی ڕاپۆرتێك لەسەر ئاست و ڕێژەی سەرکەوتنی خولەکە. |
| به دواداچوونی کاریگەری | چاودێریکردنی ئاستی پێشکەوتنی بەشداربووان لە دوای خولەکە. | ||
| 6 | زانیاری گشتی | ناونیشان و ئامانجی خول | ناونیشان، وەسف و ئامانجە دیاریکراوەکانی خول. |
| بەشی ڕێکخەر | ناوی ئەو کۆلێژ ، یان بەشەی ، یان ئەو بەرێوەبەرایەتیەی بەرپرسە لە ڕێکخستنی خولەکە. | ||
| ماوە و خشتەی کات | دیاریکردنی کات و ماوەی بەڕێوەچوونی خول. | ||
| 7 | پڕۆگرامی خولى فێربوون و مۆدیولەکانی وانە | دۆکیومێنتێ خوول | پلانێکی ورد کە بابەتەکان و شێوازی وانەوتنەوە دیاری دەکات. |
| بابەتەکانی مۆدیول | لیستی بابەتەکان لە هەر مۆدیولێکدا. | ||
| سەرچاوەکانی فێربوون | دابینکردنی سەرچاوە و کتێبی پێویست بۆ بەشداربووان. | ||
| 8 | مەرجەکانی مامۆستا و بەشداربوو | لیستی مامۆستایان | ناوی ڕاهێنەران و کورتەیەك لە شارەزایی و بڕوانامەکانیان. |
| رێژەى بەشداربووان | دیاریکردنی کەمترین و زۆرترین ڕێژەی وەرگرتن. و زۆرترین ژمارەی بەشداربووان. | ||
| پێداویستی تۆماربوون | مەرجە پێشوەختەکان بۆ وەرگرتن لە خولەکەدا. | ||
| 9 | لۆجستی و تەکنیکی | شوێن و ژینگەی فێربوون | ئامادەکردنی هۆڵ یان پلاتفۆرمی ئۆنلاینی گونجاو. |
| ئامرازە تەکنیکییەکان | دابینکردنی داتاشۆ، ئینتەرنێت و هەر پێداویستییەکی تری تەکنیکی. | ||
| 10 | هەڵسەنگاندن و بڕوانامەدان | شێوازی هەڵسەنگاندن | ئەو شێوازانەی بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەشداربووان بەکاردێن، وەك: (تاقیکردنەوەکان، پڕۆژەکان، و ئەرکەکان). |
| پلانی بەخشینی بڕوانامە | پلانی دەرکردنی بڕوانامەکان و شێوازی دانپێدانانی فەرمی (باوەڕپێکردن). | ||
| پێویستە بەشداربووان لانی کەم (٨٠٪)ی کاتەکانی خولەکە ئامادە بن، بۆ ئەوەی شایستەی وەرگرتنی بڕوانامە بن. |