بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی سەڵاحەددین لە چالاکییەکی تایبەتدا گەورەترین پێشانگای پڕۆژەکانی دیزاین لە فامیلی مۆڵ دەکاتەوە.
پێشانگاکە بە سپۆنسەری (Family Mall) و کۆمپانیای (Kirmanj Construction) بەڕێوەدەچێت کە قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی بەشی تەلارسازی تێیدا بەشدارن بە پڕۆژە و دیزاینی جیاواز و مۆدێرن.
ئامانج لەم پێشانگایە ناساندنی تەلارسازییە بە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی و نیشاندانی بەهرە و تواناکانی قوتابییانی ئەم بەشەیە لە ڕێگەی چەندین پڕۆژە و دیزاینی ناوازەوە.
پێشانگاکە لە بەرواری ۲۲ ـ ۲ ـ ۲٠۱۹ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
شوێن: هەولێر ـ فامیلی مۆڵ
بە هاتنتان خۆشحاڵ دەبین.