لە رێككەوتی 23-25ی تەمموزی 2024 لە هۆتێل کریستاڵ لە هەولێر، وۆرکشۆپی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئامێزگەكانی کار (Business Incubators) بەڕێوەچوو. پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، بە هاوبەشی و بەشداری هەریەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم چالاكیەكەی ئەنجامدا.
شیاوی ئاماژەیە كە بەرێوەبەرانی سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆ حكوومییەكان بەشداربوون لەنێویاندا سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەدین وەك یەكێكە لە بەشدارە چالاكەكانی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئامێزگەكانی کار لە هەرێمی كوردستاندا. ئەم ئامێزگانە ئامانجیان پشتگیریکردنە لە دامەزراندنی پرۆژەی كارسازی، هاندانی داهێنان، و بەهێزکردنی ئیکۆسیستەمی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان. كە بڕیارە لە داهاتوودا بەهاوكای UNDP و پاڵپشتی دارایی USAID بچنە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دەرفەتەکان بۆ گەنجانی خاوەن بیرۆكە و کار زیاتر بەرز دەکاتەوە و بەشداری دەکەن لە گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام.