ڕێککەوتی 20ـی 1ـی 2026لە بەردەوامی هەوڵەكانی سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی، لە پێناو ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچوان و كەمكردنەوەی هەژاری، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامانجەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، بە هەماهەنگی دامەزراوەی سوكال پێشانگەی هەلی کار بە ئامادەبوونی 50 کۆمپانیا و ڕەخساندنی 300 هەلی كار بەرێوەچوو.
پێشانگەكە بە ئامادەبوونی هەریەك لە "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر، "د. زانا مەلا خالد" بەرپرسی لقی دوو، "پ.د. کامران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "د. ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و "ئەڤین فتاح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی كرایەوە، تاكوو سەعات 3ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام بوو كە ئامانج بە یەكگەیاندنی دەرچوان و خاوەنكاران بوو. شیاوی ئاماژەیە كە ئەم چالاکییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی (CDC)یە بۆ بەستنەوەی پەروەردە بە بازاڕی کار و بەهێزکردنی قوتابییان و دەرچوان بۆ بەدواداچوونی هەلی كاری مانادار.