ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2025، بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێزان "پ.ی.د. موسی محمد خضر" ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر، لێژنەی پەرەپێدانی كار لە كۆلێژی ئاداب لە درێژەی چالاكییەكانیدا وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی قوتابییانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ بۆ بازاڕی کار. لەمیانی چالاكیەكەدا "مامۆستا سەنگەر یوسف صالح" رێكخەری پڕۆگرام تیشكی خستەسەر ئامادەكردنی سیڤی شیاو، رێگەكانی گەڕان بەدوای كاردا و ئەنجامدانی چاوپێكەوتن بە شێوەی سەركەوتوو، لەم ڕوانگەیەوە قوتابییان هاندران بۆ بەشداری كردن لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان و پەرەدانی زیاتر بە تواناكانیان.
شیاوی ئاماژەیە چالاكیەكە ڕەنگدانەوەی هەوڵی کۆلێژی ئاداب بوو لەبواری پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان فێربوونی ئەکادیمی و ئامادەیی پیشەیی، دڵنیابوون لەوەی کە دەرچووان ئامادەکارییەکی باشیان هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پەرەسەندوەکانی بازاڕی کار.