لە ڕێکكەوتی 24ی نیسانی 2025، بەشی ئەندازیاری سەرچاوە ئاوییەکان لە کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی سەڵاحەدین، یەکەم پێشانگەی خۆی بۆ مۆدێلی ئەندازیاری بچووک ڕێکخست بۆ ساڵی 2025. لە میانی چالاکییەکەدا چەندین مۆدێلی جۆراوجۆری پەیوەست بە ئەندازیاری ئاو و جیۆتەکنیک نمایشکران، لەنێویاندا سیستەمی ئاوەڕۆ، بەرزكردنەوە، هایدرۆلۆجی، باشترکردنی خاک، لایەنە ژینگەییەکان، ڕیسایکلکردنی شووشە، وزەی بەردەوام، و ئەندازیاری تونێلکردن. جگە لە مۆدێلە ئەندازیارییەکان، چەندین تابلۆی دروستکراوی قوتابییانی قۆناغی یەکەم و چوارەمیش نمایشکران، ئەمەش کاریگەرییەکی هونەری بۆ پێشانگاکە زیادکرد. ئەم چالاکییە تیشکی خستە سەر داهێنان و لێهاتوویی تەکنیکی قوتابییان و هەنگاوێکی گرنگ بوو لە پێشخستنی فێربوونی دەستی و داهێنان لەناو بەشەکەدا.