رێككەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی چالاكییەکانی لێژنەی پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، وێرکشۆپی كاریگەری هونەری پەیوەندیکردن لە دەستكەوتی هەلی كاردا بەرێوەچوو. شیاوی ئاماژەیە كە لەمیانەی چالاكیەكەدا بەرێزان "پ.ی.م. محمد جودت عمر" مامۆستا لە كۆلێژی ئاداب هاوكات ڕاهێنەر و "م.ی. شکوفە احمد عزیز" رێكخەری پڕۆگرامی سەنتەری پەرەپێدانی كار وكارسازی لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، ڕۆشنایان خستەسەر چەندین بابەتی گرنگ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بۆ قوتابیان. لە کۆتایی ۆێرکشۆپەکەدا، "پ.ی.د. ئازاد عزیز سلیمان" راگری کۆلێژ بە وەکالەت، پێزانینی خۆی بۆ پێشکەشکاران دەربڕی بۆ بەشدارییە بەنرخەکانیان و پابەندبوونیان بە بەهێزکردنی قوتابییان بە کارامەیی بنەڕەتی بەكاخستن.