رێككەوتی 22ی تشرینی یەكەمی 2025، لە بەردەوامی چالاكییەکانی لێژنەی پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، وێرکشۆپی گرنگی کاری خۆبەخشی بۆ قوتابیان و دەرچوان بەرێوەچوو. لە میانەی چالاكیەكەدا "م. هودا گۆلیزاری حەوێزی" پسپۆر و ڕاهێنەر چەندین بابەتی گرنگی بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی پێشكەش بە قوتابییان کرد، كە بەشداربووانی بە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە چۆنیەتی پەرەپێدانی کەسی خۆبەخش ئاشناكرد، كە تواناکانی بەكارخستن باشتر دەكات و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەدا بەهێز دەکات.