ڕێکكەوتی 28ی نیسانی 2025 سەنتەری پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هەماهەنگی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر ۆورکشۆپێکیان بۆ پۆلێك لە قوتابیانی کۆلێژ ئەنجامدا، كە بابەتەكان بریتیی بوون لە ئامادەكردنی سیڤی كاریگەر، گەڕان بە دوای کاردا و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کار، کە تیایدا لەڕێگەی گفتووگۆ و چالاکیەوە چۆنیەتی سیڤی گونجاو و باشترین ڕێگەکانی دۆزینەوەی کار، و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار بۆ قوتابیان ڕوونكرانەوە.