ڕێككهوتی 8ی 1ی 2026 لە کۆلێژی یاسا وۆركشۆپێك لەژێر ناونیشانی ڕێگەكانی سەرکەوتنی پیشەیی بۆ تازە دەرچوان: ئامادەكردنی سیڤی كاریگەر، گەڕان بەدوای کاردا، و لێهاتوویی چاوپێکەوتن بۆ قوتابییانی قۆناغی كۆتایی بەرێوەچوو. بابەتەكانی وۆرکشۆپ لەلایەن م. حسین ئەحمەد مستەفا، بەرێوەربەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و كارسازی پێشكەشكران.
كە رۆشنایی خرایەسەر رۆڵی ئامادەكردنی cv بەشێوەیەكی پرۆفیشنال، چۆنیەتی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ دروستكردنی سیڤی كاریگەر؛ لەگەڵ ستراتیژەكانی گەڕان بەدوای هەلی كاردا لەوانەش خۆ تۆماركردن لە پۆرتاڵەكانی هەلی كار و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن.
لە کۆتاییدا ڕاهێنان بە قوتابییان بە شێوەیەکی کردەیی كرا، بەتایبەت لەسەر چۆنیەتی چاوپێکەوتنی کار. وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەند کرا بە پرسیار و پێشنیاری مامۆستایان و قوتابیانی ئامادە بوو. دواتر وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان درایهوە.