لە ڕێکكەوتى 3 تاكوو 5 ئابی 2025 بە ئامادەبوونى نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، تیمی سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی زانكۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەری سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC) لە وەزارەت و زانکۆکان، وۆرکشۆپی راهێنانى راهێنەران بۆ چۆنیەتى وتنەوەى پرۆگرامى کارسازى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستی پێکرد كە ماوەی سێ ڕۆژی خایەند و 5ی ئاب كۆتایی هات.
ئامانج لە وۆرکشۆپەکە ئاشناكردنی بەشداران بوو بە چۆنیەتی وتنەوەی پڕۆگرامی كارسازی و پاشان ڕاهێنانی ئەو مامۆستایانەی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەم وانەیە بەشێوازی كرداری دەڵێنەوە. شیاوی ئاماژەیە، سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی زانكۆی سەلاحەدین بەشداری كارای هەبووە لە ئامادەكردنی پڕۆگرامی كارسازی لە ماوەی ساڵی رابردوودا، كە بە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) و دەزگای ڕوانگە سەركەوتوانە تەواوكرا.