
رێككەوتی 26ی شوباتی 2025، لەژێر چاودێری "پ.د. عبدالكریم یاسین کریم" ڕاگری کۆلێژی زانست، وۆرکشۆپی پڕۆگرامی پەرەپێدانی تواناكان بەرێوەچوو. شیاوی ئاماژەیە چالاكیەكە لەلایەن لێژنەی چالاکیە زانستییەکانی کۆلێژی زانست بە هەماهەنگی لێژنەی پەرەپێدانی كاری كۆلێژی زانست ئەنجامدرا. كە هەریەک لە "د. شەنگ زیاد یاریدەدەری ڕاگر، "پ. د. عباس بورهان" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و "م. حسین احمد مستەفا" بەڕێوەبەری CDC زانکۆی سەلاحەدین و "د. محمد علی" سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی و بەڕێوەبەرانی تاقیگەی نەخۆشخانەی رزگاری، ڕاپەڕین، لەدایكبوون و تاقیگەی تەندروستی گشتی هەولێر ئامادەبوون، هاوكات مامۆستایانی سەرپەرشتیاری مەشق و قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی بایۆلۆجی بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداربوون.
لەمیانی وۆركشۆپەكەدا دوو سیمینار لەلایەن "پ. د. قارهمان مامه خضر كۆيى" سەرۆکی لیژنەی مەشقی هاوینە و "م.ی. چریسکە نورالدين احمد" بڕیاردەری بەشی بایۆلۆجی پێشکەشکران، كە ڕۆشنایی خرایەسەر ڕێنماییەکان بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و گەشەکردنی پیشەیی،
هاوکات سیمینارێک لەلایەن هەردوو قوتابی قۆناغی چوارەم "زینب عبدالخالق خطاب و لقاء فریدون جرجیس" پێشکەشکرا کە مەشقەکەیان بۆ ماوەی مانگێک لە وڵاتی مصر ئەنجامدا بوو. لەكۆتاییدا ڕێزلێنان بەسەر قوتابییانی هەڵبژێردراو لە مەشق و مامۆستایانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری تاقیگە حکومییەکانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا.