رێككەوتی 30ی نیسانی 2025 لە ژێر چاودێری "پ.د. عبدالكريم ياسين كريم" ڕاگری كۆلێژی زانست و بە ئامادەبوونی "د. شەنگ زیاد عبدالقادر" یاریدەدەری ڕاگر و " م. کارزان نوری صالح" لێژنەی پەرەپێدانی كار لە كۆلێژی زانست، سیمینارێكی دەربارەی دۆزینەوەی هەلی كار و ئامادەكاری بۆ بازاڕی رێكخست، كە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و مامۆستایان ئامادەبوون.
شیاوی ئاماژەیە، بابەتەكانی سیمینار لەلایەن "م. مصطفى هونەر محمد" پێشکەشکران كە پەیوەست بوون بە بەشداریکردن و تێگەیشتن بازاڕی کار و دۆزینەوەی هەلی كار، چۆنیەتی دروستکردنی سیڤی پرۆفیشناڵ و پێشکەشکردنی بە شێوازی جیاواز و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن و كۆمەڵێك رێنمايى لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی كار.