ڕۆژی چوارشەمە ڕێككهوتی 3ی 12ی 2025 لە بەردەوامی چالاكییەكانی سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی، لە كۆلێژی یاسا بە ئامادەبوونی "پ.د. بختیار صابر بایز" ڕاگری كۆلێژ و "د. علی طه أكرم" سەرۆکی بەشی یاسا، سیمیناری ڕێگەكانی سەرکەوتنی پیشەیی لە هۆڵی "پ.د. خالد سعید" بۆ سیمینارات بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی کۆلێژی یاسا بەرێوەچوو.
لەمیانی چالاكیەكەدا "م. حسین ئەحمەد مستەفا" بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و كارسازی، ڕۆشنایی خستەسەر بابەتەكانی ئامادەكردنی سیڤی كاریگەر، گەڕان بەدوای کاردا، و لێهاتوویی چاوپێکەوتن. هاوكات بەشێوەی كرداری قوتابییان بەشداری ڕاهێنان بوون لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کار، پاشان سیمینارەکە دەوڵەمەندکرا بە پرسیار و پێشنیاری مامۆستایان و قوتابییان. لە کۆتاییدا سوپاس و رێزلێنان لە لایەن ڕاگری کۆلێژی پێشكەش بە "م. حسین و "د. ماردین دڵنیا محمد علی" كرا.