رێككەوتی 17ی نیسانی 2025، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هەماهەنگی ڕاگرایەتی کۆلێژ و هۆبەی دڵنیایی جۆری، سیمینارێكیان بۆ مامۆستایان و قوتابییان کۆلێژ رێكخست.
شیاوی ئاماژەیە چالاكیەكە پەیوەست بوو بە ئامانجی هەشتەمی نەتەوە یەكگرتووەكانSDG8 كاری شایستە و گەشەپێدانی ئابووری. لەمیانی سیمینارەكەدا گرینگی کارکردن لە کەرتی تایبەت خرایەڕوو لەگەڵ ڕۆشنایی خستنەسەر پاراستنی مافی کارمەندان لە یاساکانی هەرێمی کوردستاندا ئەوەش بە ئامانجی نەهێشتنی جیاكاری و سوودمەندبوون لە مافەكانی كاركردن، كە بابەتەكان لەلایەن بەڕێزان "حاکم ئاڤان محسین رشید" دادوەر لە دادگای کار و "پ.ی.د. مهاباد سعدی" سەرۆكی رێكخراوی ئەركاد بۆ پەرەپێدان و مامۆستا لە بەشی کارگێری کاری پێشكەشكران، لە کۆتایی چالاكیەكەدا سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی لەلایەن "م.ی. هەرێم حیدر قادر" یاریدەدەری ڕاگر پێشکەشی بەرێزیان کرا.