رێككەوتی 26ی تشرینی دووەمی 2024 بە هەماهەنگی ڕێکخراوی داڤین بۆ پەرەپێدان و کاری مرۆیی، سەنتەری پەرەپێدانی کار، سیمینارێكی بۆ بەرێز (خاتوو روان عبدالمجید حسن) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی داڤین و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی رێكخست، بە ناونیشانی (گەشتی گۆڕانکاری لە نێوان ترس و ویست)، کە تێڕوانینێکی بەنرخی پێشکەش کرد بۆ زاڵبوون بەسەر ترس و ئامێزگرتنی گۆڕانکاری بۆ گەشەکردنی کەسی و پیشەیی. شیاوی ئاماژەیە، چالاكیەكە تایبەت بوو بە قوتابییانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەكانی كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری.
هاوكات سیمینارەکە هانی قوتابییاندا، کە بە هاوسەنگیکردنی ترسەکانیان لەگەڵ ئاواتەکان، بە ئاڵنگاری گۆڕانکاریدا بڕۆن، بۆ ئەوەی هەنگاوی متمانەبەخۆبوون بەرەو ئامانجەکانی داهاتوویان بنێن. لە کۆتایی سیمینارەکەدا سوپاس و پێزانینی کۆلێژ لەلایەن "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد" سەرپەرشتیاری کۆلێژ پێشكەشی ناوبراو كرا وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییە بەنرخەکەی.