لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی زانكۆی سەلاحەدین لەبواری پەرەپێدانی تواناكان بۆ بازاڕی کار، "م.حسین احمد مصطفى"، بەڕێوەبەری سەنتەر، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سەلاحەدین بەشداری لە وێركشۆپی دەستنیشان كردنی كارامەییەكانی پیشەی سەوز و دیزاینكردنی ڕاهێنان لە سەر بنەمای كار لە هەرێمی كوردستاندا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) لە ماوەی نێوان 24 تا 26ی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 بەڕێوەچووە.
ئامانجی سەرەکی وێركشۆپەكە، ئامادەكردنی رێبەرێكی تایبەت بوو بە كارامەییەكانی پیشەی سەوز لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و شاری موسڵ لەسەر بنەمای دەسنتیشان كردنی ئەو پیشانەی سەوزن هاوكات دیزاینكردنی ڕاهێنانی پێویست بە مەبەستی ئامادەكردن و پەرەپێدانی توانای دەرچوان بۆ ئەو پیشانە، شیاوی ئاماژەیە نوێنەری وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كشتوكاڵ بەشداربوون سەرەڕای بەشداری چەندین كۆمپانیا، کە سەکۆیەکی هاوبەشیان دروستکرد بۆ ڕێکخستنی سیاسەت، پەروەردە و پیشەسازی بەرەو هێزێکی کاری بەردەوامتر و ئامادەتر بۆ داهاتوو.