ڕێککەوتی ٤ تاكوو ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ پڕۆگرامی ڕاهێنانی تایبەتمەندی ڕێبەری ڕاوێژکارانی بەکارخستن و پەرەپێدانی پیشەیی/ چۆنیەتی پشتگیریکردنی کارخوازان لە بەرێوەچوو. ڕاھێنانەکە لە لایەن ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی(International Labour Organization) ڕێکخرابوو. شیاوی ئاماژەیە چالاكیەكە ژمارەیەک پسپۆری لە سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار و كارسازی زانکۆکان و دامودەزگاکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕاھێنانی پیشەیی لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و نەینەوا کۆکردەوە.
ئامانج لە ڕاهێنانەكە پشتگیریکردن لە قوتابییان و دەرچووانی زانکۆمان و پەرەپێدانی پیشەیی لە ھەرێمی کوردستان بوو. بە نوێنەرایەتی زانكۆمان بەڕێز نیاز نجم صالح، ڕێکخەری سەنتەر و مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری و م.ی ئالا صلاح ئەسعەد، پسپۆڕی پیشەیی سەنتەر و مامۆستا لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری بەشدارییانکرد، وەک دەستپێک و بەشێک لە ڕاھێنانێکی بە کۆمەڵ، بەڕێز نیاز نەجم صالح بە نوێنەرایەتی سەنتەرەکانی ئامادەبوو، تیشکی خستە سەر ئەرک و کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکان و ڕۆڵی گرنگیان لە زانکۆکاندا.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕاھێنانە چڕەکەدا، کۆمەڵێک بابەت لەرێگەی ڕاھێنان و چالاکی جۆراوجۆر تاوتوێکران لە نێویاندا: واقیعی کار لە جیھاندا، کاریگەری قەیرانەکان لەسەر جیھانی کار، بێکاری، زنجیرەی کاردانەوەکانی وازھێنان لە کار، گروپە لاواز و ھەستیارەکانی کۆمەڵگە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پیشەی بۆیان، لەگەڵ ڕێنمایی پیشەیی، ڕێبازی پشتبەستوو بە لێھاتووییەکان، چەمکی لێھاتووییەکان و جۆرەکانیان، پیشەی ڕاوێژکاری، ئەرک و لێھاتووییەکانی ڕاوێژکاری بەکارخستن، چالاکییەکانی ڕاوێژکاری بەکارخستن، گونجاندنی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بۆ کارخوازان، پاڵپشتی لە ھەڵبژاردنی پیشە، دۆزینەوەی پیشەکان، پاڵپشتی تایبەتمەند بۆ دۆزینەوەی کار، بنەما ژینگەییەکانی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکاندا، کارکردن بە ھاوبەشی، چاوەڕوانییەکانی خاوەنکاران، ئامرازەکانی ڕاوێژکاری بەکارخستن، ئامرازەکانی گەڕان بە دوای کاردا، ناوەڕۆکی پرۆفایلی کەسی، ئامرازەکانی سیڤییە دیجیتاڵییەکان، ئامۆژگاری و ستراتیژی بۆ گەڕان بە دوای کار، پۆرتاڵی کاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی. لە کۆتاییدا، ڕاسپاردەی ھەموو لایەنەکان وەرگیرا لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی لە بارتر بۆ قوتابیان و دەرچووان و کارخوازان و کارسازان و بڕوانامەی تەواوکردن بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.