پێنجشەممە ڕێکكەوتی 13ی شوباتی 2025 سەرۆكایەتی بەشی دارایی و بانک بە هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری و بە ئامادەبوونی سەرۆك بەش و بەشێك لە مامۆستایان سیمینارێك بۆ قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشەكە بەرێوەچوو. بابەتەكان لەلایەن "م.ی. ئەڤین عبدالقهار عبدالمجید" و "م.ی. میدیا صلاح یابا" ئەندامی سەنتەری پەرەپێدانی کار پێشكەشكران. شیاوی ئاماژەیە چالاكیەكە لە چوارچێوەی ئامانجی (SDG8)ی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بوو، پەیوەست بە كاری شایستە و گەشەی ئابووری.
لە درێژەی چالاكیەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕۆڵی بانکە تایبەتەکان و لقی بانکە بیانییەکان لە بواری ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ دەرچوان، هاوكات میکانیزم و چۆنیەتی سوود وەرگرتنی قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی دارایی و بانك بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان لەو بانکانە گفتوگۆی لەبارەوە ئەنجامدرا.
